حكومه‌تی عێراق كاتژمێرێك ده‌وامى ئاسايى كه‌مكرده‌وه‌

به‌بۆنه‌ى هاتنى مانگى ره‌مه‌زانى پيرۆزه‌وه‌ ئه‌ميندارێتى ئه‌نجومه‌نى وه‌زيرانى عێراق، به‌پێى نووسراوێك كه‌ ئاراسته‌ى سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و لايه‌نه‌ نه‌به‌ستراوه‌كانى وه‌زاره‌تى كردووه‌، رۆژانه‌ى يه‌ك كاتژمێر ده‌وامى ئاسايى كه‌م كرده‌وه‌.

به‌پێى ئه‌و نووسراوه‌ى كه‌له‌ ئه‌منيدارێتى گشتى ئه‌نجومه‌نى وه‌زيرانه‌وه‌ ئاراسته‌ى سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و لايه‌نه‌ نه‌به‌ستراوه‌كان به‌ وه‌زاره‌ت كراوه‌ ده‌ڵێت، به‌بۆنه‌ى هاتنى مانگى ره‌مه‌زانى پيرۆزه‌وه، له‌ماوه‌ى مانگى ره‌مه‌زاندا،‌ ده‌وامى فه‌رمى كه‌مكراوه‌ته‌وه‌.

به‌پێى ئه‌و نووسراوه‌، ده‌سه‌ڵاتى دياريكردنى به‌يانيان دراوه‌ته‌ وه‌زاره‌ت و لايه‌نه‌كانى نه‌به‌ستراو به‌وه‌زاره‌ت و پارێزگاو ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان.


PM:04:17:17/05/2018




ئه‌م بابه‌ته 69 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌