نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان به‌رده‌وامه‌ له‌ به‌رزبوونه‌وه‌


ئه‌مڕۆ نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان به‌رده‌وامه‌ له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ و له‌ ئێستادا هه‌ر به‌رمیلێك له‌ سه‌رو 79 دۆلاره‌وه‌ مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌كرێت.

به‌یانى ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 17 ی ئایارى 2018، نرخی به‌رمیلێك نه‌وت له‌ جۆری برێنت به‌ 79 دۆلار و 47 سه‌نته‌، له‌ كاتێكدا به‌یانى دوێنێ به‌ 78 دۆلار و 27 سه‌نت بوو.

هاوكات له‌ ئێستادا نرخى هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتى خاوى ئه‌مه‌ریكى له‌ بازاڕه‌كانى جیهان به‌ 71 دۆلار و 77 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌كرێت، له‌ كاتێكدا به‌یانى دوێنێ به‌ 71 دۆلار و 14 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌كرا.

به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانى جیهان بۆ سه‌رو 79 دۆلار، به‌ به‌رزترین نرخ داده‌نرێت له‌ ماوه‌ى ئه‌مساڵ و چه‌ندین ساڵى رابردوودا، له‌ كاتێكدا به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ و له‌ مانگى شوباتى 2016 دا نزمترین نرخى تۆماركرد و بۆ 27 دۆلار دابه‌زى.


AM:11:54:17/05/2018




ئه‌م بابه‌ته 165 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو‌