بەهەوڵی قوباد تاڵەبانی حكومەتی عێراق مەرزی پشتە دەكاتەوە


بە هەوڵی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، حكومەتی عێراق بڕیاریدا بەفەرمی مەرزێكی سنووری پارێزگای هەڵەبجە بكاتەوە.

عەلی عوسمان پارێزگاری هەڵەبجە رایگەیاند بە هەوڵی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ سەرۆك وەزیرانی عیراق بڕیاریداوە، مەرزی پشتە لەسنوری ناحیەی بەمۆ بەفەرمی بكرێتەوە.

پارێزگاری هەڵەبجە بڕیارەكەی بە مژدەیەكی خۆش بۆ هاوڵاتیان‌و كاسبكارانی سنوری ناحیەی بەمۆ وەسفكرد و راشیگەیاند، لەماوەی 6 مانگی ئایندەدا ئەو بنكە‌و بەڕێوەبەرایەتیانەی پێویستن، لە مەرزەكەدا دەكرێنەوە بۆئەوەی هاوشێوەی مەرزەكانی تر، ئاڵوگۆڕی بازرگانیش لە مەرزی پشتە ئەنجام بدرێت. 



AM:10:19:16/05/2018




ئه‌م بابه‌ته 223 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌