لەسليمانی بەرنامەی پێدانی كارەبا بۆ مانگی ڕەمەزان ڕاگەیەندرا


بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی بەنامەی پێدانی كارەبای بۆ مانگی پیرۆزی ڕەمەزان دیاری كرد و بە پێی بەرنامەكەش ڕۆژانە لە كاتژمێر 2:30ی دوانیوەڕۆ بۆ چواری بەیانی كارەبا بەهاوڵاتیان بدرێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی لەڕاگەیەندراوێكدا بەرنامەی پێدانی كارەبای لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا ڕاگەیاند كەتێیدا هاتووە: بۆ مانگی ڕەمەزان بەرنامەیەكی تاییەت بۆ كاركردنی موەلیدە ئەهلییەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی دادەنرێت و پێویستە لە سبەینێ 16ی ئایاری 2018ەوە، موەلیدە ئەهلییەكانی پێوەی پابەند بن.

هەروەها ئاماژەی بەوەش كردووە: لەمانگی ڕەمەزاندا لەكاتژمێر 2:30 خولەكی پاشنیوەڕۆ تا چواری بەرەبەیان هەركاتێك كارەبای نیشتمانی كوژایەوە، پێویستە كارەبا بدرێتە هاوڵاتیان و لەو مانگەشدا بەرنامەی بەیانیان نامێنێت.


AM:10:10:16/05/2018




ئه‌م بابه‌ته 571 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو‌