نرخی نەوت گه‌یشته‌ به‌رزترین ئاست


ئێوارەی ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبووەوە و لە ئێستادا هەر بەرمیلێك بە 79.15 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەكرێت.

میدیا جیهانیەكان بڵاویانكردوەتەوە، هۆكاری بەرزبوونەوەی نەوت دەگەرێتەوە بۆ تەنگژە و ناكۆكییەكان لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، بە تایبەت بەهۆی پاشەكشەكردنی ئەمریكا لە ڕێكەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران و گواستنەوەی باڵێوزخانەی  ئەمریكا لە تەلئەبیبەوە بۆ قودس، نرخی نەوت ڕووی لە بەرزبوونەوە كرد.

نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی پێوەری جیهانی برنت گەیشتە 79.15 دۆلار، ئەوەش بە بەرزترین نرخ لەماوەی سێ‌ ساڵی ڕابردوودا دادەنرێت.


PM:08:21:15/05/2018




ئه‌م بابه‌ته 342 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌