سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران ئاشکرا کرا


پاش راگەیاندنی ئەمریکا لەڕێککەوتننامەی ئەتۆمی ئێران، پرسیار ئەوەیە کام سزایانە بەسەر ئێراندا دەسەپێنرێن؟ گرنگترین و دیارترین ئەو سزایانە بریتین لە:

- ئێران ناتوانێت چەک هەناردە و هاوردەش بکات.

- کەسایەتی، کۆمپانیا و بانکە ئێرانییەکان دەخرێنەوە لیستی رەش چونکە یاساکانی ئەمریکایان پێشیلکردوە، بە تایبەت ئەو لایەنانەی تێوەگلاون لە بەرنامەی ئەتۆمی و موشەکی ئێران.

- رێگە نادرێت ئێران ئابوری ناوخۆیی ببوژێنێتەوە، رێی پێنادرێت فڕۆکە و کەشتییەکانی نوێبکاتەوە، ناشتوانێت هیچ گرێبەستێکی بازرگانی مەزن جێبەجێبکات.

- ئێران ناتوانێت وەبەرهێنەرە بیانییەکان رابکێشێت بۆ وڵاتەکەی، چونکە سزاکان هێندە ئابوری وڵات دادەتەپێنن مەرج و کۆت و بەندەکان زۆردەبن بۆ وەبەرهێنان لەو وڵاتەدا.

- سەرجەم ئەو پارانەی ئێران بلۆکدەکرێن کە لەدەرەوە هەڵگیراون بەتایبەتی لە ئەمریکا.

سزاکانی ئەمریکا بەڕێژەی 20 لەسەد هۆکاربووە لە ساڵانی رابردودا بۆ داڕمانی ئابوری ئێران، هەر بەهۆی سزاکانیشەوە رێژەی بێکاری گەیشتبوە 14 لەسەد.

هەروەها بەهۆی سزاکانی ئەمریکاوە ئیدی ئێران ناتوانێت کۆمپانیاکان رابکێشێت و هانیان بدات ئەو کەرتە ببوژێننەوە کە هۆکاری سەرەکی ئابوری ئێرانە.


PM:12:36:15/05/2018




ئه‌م بابه‌ته 383 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌