نرخى نه‌وت گه‌یشته‌ به‌رزترین ئاست

دوانیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ له‌ بازاڕه‌كانى ئه‌مریكادا، نرخه‌كانى نه‌وت به‌رزبوونه‌وه‌ى به‌خۆیه‌وه‌ بینى، دواى ئه‌وه‌ى له‌ بازاڕه‌كانى ئه‌وروپا هاته‌خواره‌وه‌، ئه‌وه‌ش به‌هۆى زیادبوونى ئه‌گه‌رى كه‌مبوونى خستنه‌بازاڕى نه‌وت . 

كاتژمێر 6:30 ى ئێواره‌ به‌كاتى هه‌ولێر، گرێبه‌سته‌ دواخراوه‌كانى نه‌وتى خاوى برێنت به‌رێژه‌ى 1.27% به‌رزبوه‌وه‌ و به‌رمیلێك به‌ 78 دۆلار و 10 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، نه‌وتى خاوى خۆرئاواى تێكساسیش (WTI) به‌رێژه‌ى 0.61% به‌رزبووه‌وه‌ و به‌رمیلێك به‌ 71 دۆلار و 13 سه‌نت فرۆشرا.

هه‌فته‌ى رابردوو نرخه‌كانى نه‌وت له‌سه‌ر ئاستى هه‌فتانه‌ ده‌ستكه‌وتى باشى هه‌بوو، به‌رێژه‌ى 1.1% به‌رزبوه‌وه‌، به‌تایبه‌تى دواى ئه‌وه‌ى ئه‌مریكا له‌ رێككه‌وتنى ئه‌تۆمى ئێران كشایه‌وه‌، ئه‌وه‌ش گومانى كه‌مبوونى خستنه‌بازاڕى نه‌وتى دروستكرد. 

بانكى (سوسیتیه‌ جینراڵ) پێشبینى ده‌كات رۆژانه‌ 400 بۆ 500 هه‌زار به‌رمیل خستنه‌بازاڕى نه‌وتى ئێران كه‌م بێته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌و كه‌مبونه‌وه‌یه‌ هه‌مان كاریگه‌رى ساڵى 2012 ى نابێت. 

له‌لایه‌كى دیكه‌وه‌ ئه‌ڵمانیا جه‌ختكردنه‌وه‌ كه‌ كۆمپانیاكانى له‌ سزاكانى ئه‌مریكا ده‌پارێزێت، حكومه‌تى چینیش رایگه‌یاندوه، كه‌ ئاماده‌یه‌ ئه‌و بۆشاییه‌ پڕبكاته‌وه‌ كه‌ كشانه‌وه‌ى كۆمپانیا ئه‌مریكیه‌كان دروستى ده‌كه‌ن، حكومه‌تى ئێرانیش رایگه‌یاند كۆمپانیاى تۆتاڵى فه‌ره‌نسى گرێبه‌سته‌كه‌ى بۆ په‌ره‌پێدانى كێڵگه‌ى پارس هه‌ڵنه‌وه‌شاندوه‌ته‌وه‌ و كۆى ئه‌و روودانه‌ش كاریگه‌رییان ده‌بێت له‌سه‌ر دابه‌زینى نرخه‌كانى نه‌وت.


PM:08:36:14/05/2018




ئه‌م بابه‌ته 254 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو‌