هۆشی دەسکردی گووگڵ جیاوازیەکی لە گەڵ مرۆڤێکی ئاسایی نییە

(ساندار پیچای) كارگێڕی گوگڵ لە بەهێزترین تەكنۆلۆژیای هۆشی دەستكردی گوگڵ ناسراو بە (گوگڵ داپلكس) نمایش كرد.

ماڵپەری (بێزینس ئینسایدر) بڵاویكردۆتەوە، ئەو هۆشە دەستكردە وردبینییەكی زۆری هەیەو دەتوانێت بە تەواوەتی وەكوو مرۆڤ قسە بكات.

هاوشێوەی ئەو ئامێرە لەگەڵ قسەكردنی مرۆڤ تا ئاستێكە كە تەنانەت لە كۆمەڵێك ووشە سوود وەردەگرێت.

گوگڵ داپلكس دەتوانێت پەیوەندییە تەلەفۆنیەكانی بەكارهێنەرەكانی لە جیاتی ئەو ئەنجام بدات و سەرەنج و هۆشیشی تا ئەو ئاستەیە كە كەسێك كە لە ئەو دیوی هێڵی تەلەفۆنەكەوە خەریكی قسە كردنە، بە هیچ جۆرێك تێناگات كە لەگەڵ ئامێرێك قسە دەكات نەك مرۆڤێك.

هەر ئەو باسەش بۆتە هۆی نیگەرانی سەبارەت بە پاشهاتەكانی سوود وەرگرتن لە گوگڵ داپلكس و تەنانەت برێك لە ئەگەری خراپ كەڵك وەرگرتن لە ئەو ئامێرە قسە دەكەن.


PM:07:09:14/05/2018




ئه‌م بابه‌ته 148 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌