گۆڤاری فۆربس لە لیستی ناوی ٧٥ بەهێزترین کەسایەتی ساڵی لە جیهاندا بڵاوکردەوە


گۆڤاری فۆربس لە لیستی ساڵانەی خۆیدا ناوی ٧٥ بەهێزترین کەسایەتی ساڵی لە جیهاندا بڵاوکردەوە، کە لە نێوانیاندا پێنج سەرکردەی عەرەب و سەرکردەی ڕێکخراوێکی تیرۆرستی تێدایە، هەروەها سەرۆکی چین (شی جین پینگ) کە ڕۆڵێکی کاریگەی لە سیاسەتی وڵاتەکەی بینیوە پلەی یەکەمی وەرگرتووە.

هەروەک لە لیستەکی گۆڤاری فۆربسدا، ناوی ٧٥ بەهێزترین  کەسایەتی بۆ ساڵی ٢٠١٨ لە جیهاندا ئاشکراکردووە، کە سەرکردەی چینی (شی جین پینگ) لە پلەی یەکەمدایە، توانیویەتی لە مانگی ئازاری ٢٠١٨دا گۆرانکاری لە دەستوری وڵاتەکەیدا بکات، کەسایەتییەکی کاریزمای هەیە لە وڵاتەکەیدا کە چین لەدوای ماو چی تۆنگ کەسایەتییەکی وا بەهێزی بەخۆیەوە نەبینیوە، کە لە ساڵەکانی حەفتاکاندا ژیاوە.
سەرۆکی ڕووسیا (ڤلادیمێر پوتین) لە لیستەکەدا پلەی دووەمی وەرگرتووە، گۆڤارەکە هۆکاری بەهێزی دەگەڕێنێتەوە بۆئەوەی لەدوای ڕووخانی دەسەڵاتی سۆڤیەتەوە یەکەم سەرکردەیە لە ڕووسیا توانیویەتی لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠٠٠ ڕێژەی لە %٧٧ی دەنگەکان بەدەستبهێنێت، کە هیچ سەرکردەیەکی ڕوسی لەدوای ڕووخانی سۆڤیەتەوە نەیتوانیوە ئەو ژمارە زۆرەی دەنگی خەڵک بەدەستبهێنێت.

دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمەریکا بە پلەی سێیەم دێت، هەروەک گۆڤارەکە ئاشکرایدەکات خاوەنی گەورەترین هێزە لە بواری ئابوری و سەربازی لە جیهاندا.

ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئەنگێلا مێرکل پلەی چوارەمی وەرگرتووە، کە گۆڤارەکە بە "سەرکردەیەکی ڕاستەقینەی ئەوروپا" وەسفی دەکات.

لەناو لیستەکەدا سەرۆکی دەوڵەتی ئیمارات خەلیفە بن زەید پلەی ٤٣ی وەرگرتووە کە بە دەوڵەمەندترین عەرەب ناوی هاتووە، جگە لەوەش دەسەڵاتی بەسەر ٩٧.٨ ملیار بەرمیل نەوتدا هەیە، هەروەها سەرۆکی میسر عەبدول فەتاح سیسی لە پلەی ٤٥ دایە و سەرۆکی گەورەترین دەوڵەتە کە زۆرترین ژمارەی دانیشتووانی هەیە لە عەرەبدا.

بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریا پلەی ٦٢ی لە لیستەکەی فۆربسدا وەرگرتووە، هەروەک گۆڤارەکە باسیدەکات "سەرکردەیەکە کە لە ساڵی ٢٠١١ شەڕ دەکات دژی نەیارەکانی وڵاتەکەی و زۆرترین شەڕی خوێناوی و ئاوارەبوونی دانیشتووانی وڵاتەکەی لەماوەی  دەسەڵاتیدا ڕوویداوە"، لەناو لیستەکەدا سەرکردەی داعش ناوی هاتووە (ئەبو بەکر بەغدادی) کە پلەی ٧٣ وەرگرتووە.

ئەم کەسایەتییانەش پلەکانیتریان وەرگرتووە:

٥. جێف بیزۆس، بەرپرسی پێگەی "ئەمازۆن" بۆ بازرگانی ئەلەکترۆنی

٦. پاپا فرانسیس، پاپای کەنیسەی کاسۆلیکی

٧. بیڵ گەیتس ، دامەزرێنەری کۆمپانیای مایکرۆسۆفت

٨. محەمەد بن سەلمان، جێنشینی سعودیە

٩. ناریندرا مودی، سەرۆک وەزیرانی هندستان

١٠. لاری پەیج پیاوی کار و شەریکی دامەزراوەی گوگڵ

١٣. مارک زوکەربێرگ دامەزرێنەری فەیسبوک

١٤ تێرێزا مەی، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا

١٧. عەلی خامنەیی، ڕابەری باڵای شۆرشی ئێران

٢٤. تیم کۆک، سەرۆکی کۆمپانیای ئەپڵ

٣٦. کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکور

٤٨. ڕەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆکی تورکیا

٥٤. مون جای ئین، سەرۆکی کۆریای باشور

فۆربس گۆڤارێکی ئەمەریکییە، گرنگی بە پارە و سامان و کاری کەسایەتییە دیارەکانی جیهان دەدات و چوار بنەما دەکاتە پێوەر بۆ دیاریکردنی کەسایەتییە بەهێزەکانی ساڵ ئەوانیش "چۆنییەتی گەیشتن بە دەسەڵات و سامان و چالاکی وکارەکانی و هێزە و دەسەڵاتی ئەو کەسانەی کە هەڵی دەبژێرێت".


PM:08:59:13/05/2018




ئه‌م بابه‌ته 426 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌