ده‌روازه‌ سنورییه‌كان و فڕۆكه‌خانه‌كانى عێراق كرانه‌وه‌


ده‌سته‌ى ده‌روازه‌ سنورییه‌كانى عێراق ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه‌ رايگه‌ياند، له‌ كۆى ده‌روازه‌ وشكانى و ئاوى و فڕۆكه‌خانه‌كانى عێراق هاتوچۆ و گه‌شتكردن ده‌ستپێكردووه‌ته‌وه‌و ئاسایی بووه‌ته‌وه‌.

له‌ به‌ياننامه‌يه‌كدا ده‌ستى ده‌روازه‌ سنورییه‌كانى عێراق، ده‌ڵێت، دواى ئه‌وه‌ى به‌هۆى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ ماوه‌ى 24 كاتژمێر وه‌ستێنرا.

روونيشى كردۆته‌وه‌، له‌ كاتژمێر 12ى شه‌وى رابردوو هاتووچۆ و گه‌شتكردن له‌سه‌رجه‌م ده‌روازه‌ سنورییه‌كان و فڕۆكه‌خانه‌ و به‌نده‌ر ئاوییه‌كان ده‌ستپێركردووه‌ته‌وه‌.

پێشتر به‌ فه‌رمانێكى حه‌يده‌ر عه‌بادى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كانى عێراق، سه‌رجه‌م ده‌روازه‌ ئاسمانى و وشكانى و ده‌رياييه‌كان بۆماوه‌ى 24 كاتژمێر داخران.


PM:04:12:13/05/2018




ئه‌م بابه‌ته 147 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌