نرخی یەك دۆلار لەئێران گەیشتە نزیكەی 8 هەزار تمەن

دوای ئەوەی شەوی رابردو دۆنڵد ترامپ، سەرۆكی ئەمریكا  كشانەوەی وڵاتەكەی لەڕێككەوتنی ئەتۆمی ئێران راگەیاند، نرخی یەك دۆلار سەرلەبەیانی ئەمڕۆ(چوارشەممە) لەئێران گەیشتە 8 هەزار تمەن.  

ماڵپەڕی دوێچەڤیلەی ئەڵمانی بڵاویكردۆتەوە كە وێڕای ئەوەی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بازاڕی زۆرێك لە نوسینگەكانی ئاڵوگۆڕی دراو لە تاران سست بوە بەڵام بەپێی میدیا ناوخۆییەكانی ئێران نرخی یەك دۆلار گەیشتۆتە نزیكەی 8 هەزار تمەن.

ئاژانسی "ئابوری ئۆنلاین”ی ئێران بڵاویكردۆتەوە هەرچەندە بازاڕی دۆلار پڕتەنگژە بوەو كڕیاری نەبوە بەڵام نرخەكەی گەیشتۆتە 8 هەزار تمەن.


PM:05:21:09/05/2018




ئه‌م بابه‌ته 1152 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌