پێشينه‌ى 10 مليۆن دينارى بۆ سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ ته‌رخانده‌كرێت

بانكى رافيده‌ين رايگه‌ياند، پێشينه‌ى پێنج مليۆنى و ده‌ مليۆن دينارى سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ و به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تييه‌كانى سه‌ربه‌ وه‌زاره‌ت له‌ به‌غدا و پارێزگاكانى تر ده‌گرێـته‌وه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رى نووسينگه‌ى رۆژنامه‌وانى بانكى رافيده‌ين له‌ به‌ياننامه‌يه‌كدا ده‌ڵێت، پێشينه‌ى 5 مليۆن دينارى قيستى مانگانه‌ى ده‌گاته‌ 120 هه‌زار دينار، هه‌روه‌ها قيستى پێشينه‌ى 10 مليۆن دينار ده‌گاته‌ 241 هه‌زار دينار.

ده‌شڵێت، ئه‌و پێشينه‌يه‌ فه‌رمانبه‌رانى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌و به‌ڕێوه‌به‌راتييه‌كانى به‌غدا و سه‌رجه‌م پارێزگاكان ده‌گرێته‌وه‌، ماوه‌ى گه‌ڕانه‌وه‌ى پاره‌كه‌ش ده‌گاته‌ نزيكه‌ى 60 مانگ.


PM:02:42:09/05/2018




ئه‌م بابه‌ته 472 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌