بانكی ناوه‌ندی توركیا چه‌ندین ملیار لیره‌ له‌ بازاڕه‌كانیدا ده‌كشێنێته‌وه‌ و دۆلار ده‌خاته‌ شوێنی

دوای ئه‌وه‌ی نرخی دۆلار له‌به‌رامبه‌ر لیره‌ی توركیدا به‌رزبونه‌وه‌ی ده‌ستپێكرد، نرخی هه‌ر دۆلارێك گه‌یشتۆته‌ 4.25 لیره‌، له‌ به‌رامبه‌ردا بانكی ناوه‌ندی توركیا چه‌ندین ملیار لیره‌ له‌ بازاڕه‌كانیدا ده‌كشێنێته‌وه‌ و دۆلار ده‌خاته‌ شوێنی.

پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ نرخی 100 دۆلار به‌رزبۆوه‌ بۆ 425 لیره‌، هه‌ربۆیه‌ بانكی ناوه‌ندیی توركیا له‌ڕێگه‌ی گۆڕانكارییه‌كه‌وه‌ نزیكه‌ی شه‌ش ملیارو 400 ملیۆن لیره‌ له‌ بازاڕ ده‌كشێنێته‌وه‌ و نزیكه‌ی دوو ملیارو 200 ملیۆن دۆلار بۆ به‌كارهێنانی له‌لایه‌ن بانكه‌كانه‌وه‌، ده‌خاته‌ بازاڕه‌وه‌.

به‌ به‌راوردیش به‌ دیناری عیراقی، نرخی هه‌ر 100 لیره‌یه‌ك گه‌یشتۆته‌ 29 هه‌زار و 500 دینار.



PM:01:19:07/05/2018




ئه‌م بابه‌ته 354 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌