سزا چاوەڕوانكراوەكانی سەر ئێران، نرخی نەوتی گەیاندە بەرزترین ئاست



نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەكانی جیهاندا بەڕیژەی لە 2% بەرزبونەوەی تۆماركرد و گەشتە نرخێكی پێوانەیی لە سێ ساڵی ڕابردوودا بەهۆی كاریگەری سزا چاوەڕوانكراوەكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران.

بەیانی ئەمڕۆ شەممە نرخی نەوتی خاوی برنت لە بازاڕەكانی جیهاندا گەشتە 74.87 دۆلار بۆ هه‌ر بەرمیلێك و بەڕێژەی 1.25 دۆلار بەرزبونەوەی تۆماركرد .

ئاڵۆزبونی هاوكێشە سیاسیەكانی جیهان بازاڕی نەوتی شلۆق كردووە بەتایبەت پرسی سەپاندنی سزای نوێ بەسەر كۆماری ئیسلامی ئێراندا كە یەكێكە لە بەرهەمهێنەرە دیارەكانی نەوتی خاو لە جیهاندا.


PM:03:42:06/05/2018




ئه‌م بابه‌ته 430 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌