سیروان مىحه‌مه‌د: داخستنی مه‌رزه‌كان گه‌وره‌ترین زیانی به‌كاڵاو شتومه‌كی ئێرانی گه‌یاند


سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی، له‌ دووەم ڕۆژی فستیڤاڵی ئابووری ھەرێم و ئێران رایگه‌یاند  ''داخستنی مه‌رزه‌كان بۆ ماوه‌ی ٤ مانگ  به‌هۆكاری سیاسی گه‌وره‌ترین زیانی به‌كاڵاو شتومه‌كی ئێرانی گه‌یاند، بۆیه‌ داواكارین سیاسه‌ت تێكه‌ڵ به‌ ئابووری نه‌كرێت''.

سیروان مىحه‌مه‌د، سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی رایگه‌یاند ''پارێزگای سلێمانی زیاتر له‌ ٧٠٠ كیلۆمه‌تر سنوری له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێڕان هه‌یه‌، له‌ساڵانی ١٩٩١وه‌ كاڵاكانی ئێران هاورده‌ی شاری سلێمانی كراوه‌، داخستنی مه‌رزه‌كان بۆ ماوه‌ی ٤ مانگ  به‌هۆكاری سیاسی زیانی گه‌وره‌ی به‌كاڵاو شتومه‌كی ئێرانی گه‌یاند و  له‌و ماوه‌یه‌دا گرێبه‌ستی كۆمپانیاكان له‌گه‌ڵ كارگه‌و كۆمپانیا توركیه‌كان بۆ چوار به‌رامبه‌ر زیادی كرد، ئێمه‌ هیوادارین ئه‌وه‌ دوباره‌ نه‌بێته‌وه‌ داواكارین سیاسه‌ت تێكه‌ڵ به‌ ئابووری نه‌كرێت''.

سیروان مىحه‌مه‌د، راشیگه‌یاند ''ئێمه‌ هیوادارین سه‌رمایه‌دارانی ئێران كارگه‌كانیان له‌ هه‌رێمی كوردستان بكه‌نه‌وه‌، یاسایی وه‌به‌رهێنان زۆر له‌باره‌, من نمونه‌یه‌ك بۆ به‌رێزتان ده‌هێنمه‌وه‌ ٢٦ كارگه‌ی چیمه‌نتۆ له‌ عێراق كه‌ ١٦یان له‌كار كه‌وتون، ٥ كارگه‌ی چیمه‌نتۆ له‌شاری سلێمانیه‌ كه‌ توانایی به‌رهه‌مهێنانیان له‌ ساڵێكدا ٩ ملیۆن ته‌نه‌، حكومه‌تی عێراق یاسایی پاراستنی به‌رهه‌می ناوخۆی ده‌ركردوه‌، حكومه‌تی هه‌رێمش به‌زووترین كات ئه‌و بریاره‌ جێبه‌جی ده‌كات بۆیه‌ داواكارم كارگه‌كان بكه‌نه‌وه‌ ئێمه‌ش به‌ هه‌موو شێوه‌ك پشتیوانتان ده‌بین''.


PM:12:22:03/05/2018




ئه‌م بابه‌ته 383 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌