رووسیا به‌رهه‌مهێنه‌رانی ته‌ماته‌ی توركیای دڵخۆشكرد

هه‌ڵگرتنی ئه‌و سنوورداركردنه‌ی کە رووسیا خستبوویه‌ سه‌ر كۆمپانیاكان سه‌باره‌ت به‌ هه‌نارده‌كردنی به‌رهه‌می ته‌ماته‌ بۆ ئه‌و وڵاته‌، له‌پاڵ دڵخۆشكردنی به‌رهه‌مهێنه‌رانی ته‌ماته‌دا له‌ مێرسین جموجۆڵی خستووه‌ته‌ نرخی به‌رهه‌مه‌كه‌وه‌.

سه‌رۆكی ژووری كشتوكاڵی ئه‌رده‌ملی، راسیم شاهین له‌ لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌وانان، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد ماوه‌ی دووساڵه‌ چاوه‌ڕێن سنوورداركردنی سه‌ر به‌رهه‌می ته‌ماته‌ هه‌ڵبگیرێت.

راسیم شاهین باسی له‌وه‌شكرد له‌گه‌ڵ هه‌ڵگرتنی ئه‌و سنوورداركردنه‌شدا له‌ لایه‌ن رووسیاوه‌، جووڵه‌ كه‌وتووه‌ته‌ نرخی ته‌ماته‌وه‌ و به‌رهه‌مهێنه‌ران دڵخۆشبوون.

راسیم شاهین وتی: "رووسیا هاورده‌ی ته‌ماته‌ی بۆ وڵاته‌كه‌ی دابوویه‌ ژماره‌یه‌ك كۆمپانیای سنووردار. له‌دوای كۆبوونه‌وه‌كانی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ و ئابووریی له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانی رووسیادا له‌ ئێستادا هه‌نارده‌ به‌ڕووی سه‌رجه‌م كۆمپانیاكاندا كراوه‌ته‌وه‌. ئه‌م بڕیاره‌ی رووسیا جووتیارانی ئه‌رده‌ملی زۆر دڵخۆشكرد. هه‌نارده‌كاران ته‌ماته‌ی جووتیاران هه‌نارده‌ ده‌كه‌ن و به‌و شێوه‌یه‌ش به‌رهه‌می زۆرتر ده‌فرۆشرێت و به‌رهه‌مهێنه‌ران قازانج ده‌كه‌ن".

سه‌رۆكی ژووری كشتوكاڵی ئه‌رده‌ملی، راسیم شاهین باسی له‌وه‌شكرد، ته‌ماته‌ كه‌ یەک كیلۆی به‌ یەک لیره‌ و ٢٠ قروش بووه‌، دوای هه‌ڵگرتنی سنوورداركردنه‌كه‌، نرخه‌كه‌ی بۆ یەک لیره‌ و ٦٠ قروش به‌رز بووه‌ته‌وه‌ و چاوه‌ڕێ ده‌كرێت ئه‌و نرخه‌ زیاتریش به‌رزبێته‌وه‌.


PM:04:09:29/04/2018




ئه‌م بابه‌ته 285 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو‌