هەموو وڵاتان گەشتەكانیان بۆ فڕۆكەخانەی سلێمانی دەستپێكردۆتەوە

بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی دەڵێت "بەدەر لە توركیا، هەموو گەشتە نێودەوڵەتییەكان لەگەڵ فڕۆكەخانەی سلێمانی دەستیپێكردۆتەوە".

تاهیر عەبدوڵڵا بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بۆ رادیۆی نەوا باسی لەوەكرد، سەرجەم گەشتە ئاسمانییەكانی وڵاتان لەگەڵ فڕۆكەخانەكەیان دەستیپێكردۆتەوە و تەنها توركیا ماوە كە گەمارۆی خستۆتەسەر هێڵە ئاسمانییەكانی خۆی تا گەشت بۆ فڕۆكەخانەی سلێمانی نەكەن.

دەربارەی هەوڵەكانیش لەگەڵ توركیا بۆ لابردنی ئەو ئابڵوقەیە، بەڕێوەبەرەكە وتی " هەوڵەكان تەنها لە رێگەی حكومەتی هەرێم و حكومەتی عیراقەوەیە و لە نامەیەكدا بە فەرمی داوا لە حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عیراق كراوە و ئەویش بەڵێنی داوە چارەسەری بكات و وتویەتی بابەتێكی تایبەتە".


PM:12:02:28/04/2018




ئه‌م بابه‌ته 1135 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌