هەر فەرمانبەرێكی حكوومەت بڕی 20 بۆ 40 ملیۆن دینار وەك قەرز وەردەگرێت



بە پێی راگەیاندراوێكی بانكی رافیدەین، بۆ هەر فەرمانبەرێك بڕی 20 بۆ 40 ملیۆن دینار وەردەگرێت و دەتوانن بەو بڕە پارە قەرزە ئۆتۆمبێل بكڕن و لەدوای پێنج ساڵ زیاتر ئەو بڕە پارەیە بگەڕێننەوە.

بانكی رافیدەین لەرێی نوسینگەی راگەیاندنەكەیەوە بەیاننامەیەكی بڵاوكردۆتەوە و ئاماژەی بەوەكردووە "پێدانی قەرز بەفەرمانبەران و هاوڵاتیان بەمەبەستی كڕینی ئۆتۆمبێلی نوێیە كە نرخەكانیان لە 20 ملیۆن تاوەكو 40 ملیۆن دینار دەبێت".

سەبارەت بەوردەكاری وەرگرتنی قەرزەكەش، بانكەكە ڕایگەیاندوە، "ئەم قەرزە 20 ملیۆن دیناریە دەدرێت بەوكەسانەی‌ كە كەفیلی فەرمانبەرێكی مەدەنیان هەبێت، بەگوێرەی بڕیارە نوێیەكەش بۆ یەك كەفیل بڕی پارەكە لە 20 ملیۆنەوە بۆ 25 ملیۆن دینار زیادكراوە، لەڕێگەی دوو كەفیل و تاپۆی یەكەیەكی نیشتەجێبون یاخود وێنەی تۆماری پارچەیەك زەوی (سورەت قەیدی زەوی)، هاوڵاتیان و فەرمانبەران دەتوانن لە 25 ملیۆنەوە تاوەكو 40 ملیۆن وەربگرن".

ئاماژە بەماوەی قەرزەكەش كراوەو ئەوەخراوەتەڕوو، دەبێت لەماوەی پێنج ساڵ و سێ مانگ قەرزەكە بدرێتەوە، لە 22ی ئەم مانگەشەوە دەستكراوە بەپێدانی قەرزەكە.


AM:10:10:26/04/2018




ئه‌م بابه‌ته 1467 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو‌