قه‌ته‌ر: هێڵێكى ده‌ریاوانى نوێ بۆ به‌نده‌رى ئوم قه‌سرى عێراق دەکەینەوە


وه‌زاره‌تى گه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانى قه‌ته‌ر رایگه‌یاند، هێڵێكى ده‌ریاوانى نوێ بۆ به‌نده‌رى ئوم قه‌سرى عێراق ده‌كه‌نه‌وه‌، یه‌كه‌مین پاپۆڕیش سه‌ره‌تاى مانگى ئایار ده‌گات. 

به‌پێى راگه‌یاندراوێكى وه‌زاره‌تى گه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانى قه‌ته‌ر، كردنه‌وه‌ى ئه‌و هێڵه‌ ده‌ریاوانییه‌، ئه‌نجامى كۆبوونه‌وه‌و دیدارى جاسم سه‌لیتى وه‌زیرى گه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانى قه‌ته‌ر و كازم فنجان وه‌زیرى گواستنه‌وه‌ى عێراقه‌ كه‌ له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا رێگه‌كانى هه‌ماهه‌نگى نێوان هه‌ردوو وڵات و ئامرازه‌كانى ئاسانكارى تاوتوێكراوه‌، به‌تایبه‌ت له‌ بوارى گواستنه‌وه‌ى وشكانى و ده‌ریاییدا. 

ئه‌و رێككه‌وتنه‌ى عێراق و قه‌ته‌ر له‌كاتێكدایه‌، هه‌ریه‌ك له‌ عه‌ره‌بستانى سعودى و ئیماراتى عه‌ره‌بى و به‌حره‌ین په‌یوه‌ندییه‌ ئابورى و بازرگانى و دپلۆماتییه‌كانیان له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر پچڕاندووه‌، ده‌وڵه‌تى قه‌ته‌ر په‌نا بۆ رێگه‌چاره‌ى جێگره‌وه‌ى تر ده‌بات، بۆ كردنه‌وه‌ى رێگه‌ى ده‌ریاوانى و ئاسمانى نوێ له‌گه‌ڵ وڵاتاندا.


AM:10:17:25/04/2018




ئه‌م بابه‌ته 293 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌