بەغدا لەسەر سلێمانی سزای تورکیا دەدات


بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی تورکیا بۆ فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی، بەغدا لەرێگای باڵیۆزەکەیەوە لە عێراق هۆشداری داوەتە تورکیا و ئەگەر نا لە بەرانبەردا گەشتی یەکێک لە فرۆکەخانەکانی تورکیا بۆ عێراق وەک کاردانەوەیەک قەدەغە دەکرێت.

بێستوون زەنگەنە سەرۆکی لیژنەی خزمەتگوزارییەکان لە پەرلەمانی عێراق بە ژمارەی ئەمڕۆ ٤ شەممەی رۆژنامەی ئاژانسی راگەیاندووە '' لەم هەفتەیەدا لەگەڵ وەزیری گواستنەوەی عێراق لەسەر راگرتنی گەشتی ئاسمانیی تورکیا بۆ فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی گفتوگۆمان کرد، ئەویش لەگەڵ باڵیۆزی تورکیا گفتوگۆی کردووە و پێی راگەیاندووە کە داخستنی فرۆکەخانەی سلێمانی بابەتێکی سیاسیی نییە و سزادانی خەڵكی ئەو شارەیە''.

بێستوون عادل ووتیشی '' وەزیری گواستنەوەی عێراق بە باڵیۆزی تورکیای وتووە ئەگەر کێشەی فرۆکەخانەی سلێمانی چارەسەر نەکرێت، عێراق لەبەرامبەر ئەوەدا رێگر دەبێت لە نیشتنەوەی فرۆکەی یەکێک لە فرۆکەخانەکانی تورکیا''.

ئاماژەی بەوەشکرد '' لە ئێستادا حکومەتی ناوەندی چاوەڕێی وەڵامی باڵیۆزی تورکیا دەکات''.


AM:09:57:25/04/2018




ئه‌م بابه‌ته 1809 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌