شاندێکی بازرگانی و حکومی لە ھەرێمەوە گەشتنە بەریتانیا

شاندێکی حکومی و بازرگانی ھەرێم بۆ بەشداری لەکۆنفرانسی بنیاتنانی عێراق گەشتنە بەریتانیا.


لە ژێر ناونیشانی پێکەوە عێراق بنیات ئـەنێین دیداری بازرگانی عێراقی و بەریتانی لە ووڵاتی بەریتانیا ئەنجام دەدرێت و شاندێکی حکومی و بازرگانی لە ھەرێمەوە  بەشدارن.


سیروان محەمەد سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند" دیداری بازرگانی لەنێوان بازرگانانی عیراق و بەریتانیا بۆ گفتوگۆکردن لەسەرھەلی بازرگانی لە عێراق بەڕێوە دەچێت، لەژێر ناونیشانی، پێکەوە عێراق بنیات ئـەنێین، شاندەکەی ھەرێم لەڕۆژی یەکشەممە ٤/٢٢ لە ھەولێرەوە بەڕێکەوتین بۆ بەریتانیا".


ڕاشیگەیاند" دیدارەکە  چەند لایەنێکی ھەمەجۆری بازرگانی لەخۆی ئـەگرێت، وەک بازرگانی گشتی و ھەناردەو ھاوردەکردن، بیناسازی، خواردەمەنی و کشتوکاڵ ، سیستەمی دارای و ئـاڵوگۆری دراو، گەشتکردن و ئـوتێل، گواستنەوە، کەرەستەی تەندروستی ، کەرەستەی ئـەلیکترۆنی ، کەرەستەی بیناسازی و پیشەسازی".


ئاماژەی بەوەشدا " بەشداربوانی دیدارەکە پێکھاتوون لە بازرگانان و نوێنەرانی ژوورەبازرگانی و پیشەسازییەکانی عیراق و بەریتانیا وە دیدارەکەلەلایەن ئـەنجومەنی بازرگانی عێراقی بەریتانی ڕێکخراوە"


شاندەکەی ھەرێم پێک ھاتون لە سەرۆکی یەکێتی ژوورە بازرگانیەکان دکتۆر دارا جلیل خەیات و سەرۆکانی ژوورە بازرگانیەکانی ھەرێمی کوردستان و قائیمقایمی سلێمانی ئاوات محەمەد، پارێزگاری ھەولێر نەوزاد ھادی، کاوە علی کەریم جێگری پارێزگاری ھەڵەبجە و چەند بازرگانێکی ھەرێمی کوردستان.


كۆنفرانسەکە لەشاری لەندەن لە ووڵاتی بەریتانیا بەڕێوە دەچێت لەڕۆژانی ٤/٢٣ تا ٢٠١٨/٤/٢٥ بەردەوام دەبێت.



AM:09:15:23/04/2018




ئه‌م بابه‌ته 467 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌