گه‌شه‌كردنى بازرگانیى چه‌ك هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئه‌وروپا ده‌كات


به‌پێى راپۆرتێكى ئه‌وروپى، به‌ گه‌شه‌كردنى بازرگانیى چه‌ك له‌ ئه‌وروپا، تیرۆریستان ده‌توانن به‌ ئاسانى چه‌ك په‌یدا بكه‌ن و هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئه‌وروپا بكه‌ن.

 ساتیى یۆرۆنیوز، له‌ هه‌واڵێكدا ئه‌مڕۆ شه‌موو، ئاماژه‌ بۆ راپۆرتێك ده‌كات كه‌ له‌لایه‌ن دامه‌زراوه‌یه‌كى هزرى به‌لجیكى بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، له‌باره‌ى گه‌شه‌كردنى بازرگانیى چه‌ك له‌ ئه‌وروپا.

 نیلس دۆكى كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ رێكخرانى راپۆرته‌كه‌ دیمانه‌یه‌كى كورتى له‌گه‌ڵ سایته‌كه‌ كردووه‌ و باس له‌و هه‌ڕه‌شانه‌ ده‌كات كه‌ له‌ ئه‌نجامى گه‌شه‌كردنى بازرگانیى چه‌ك ڕووبه‌ڕووى ئه‌وروپا ده‌بێته‌وه‌.

نیلس ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات زۆر له‌و چه‌كانه‌ له‌ وڵاتانى به‌ڵكانه‌وه‌ دێن، ئه‌وه‌ى جێى سه‌رنجیش بێت، ئه‌و چه‌كه‌ سووك و كه‌سییانه‌، به‌ناوى "له‌كاركه‌وتوو" ڕه‌وانه‌ى ئه‌وروپا ده‌كرێن و به‌ شێوه‌یه‌كى یاسایى كڕین و فرۆشتنیان پێ ده‌كرێت.

به‌شێوه‌یه‌ك هه‌ر گرووپێكى تیرۆریستى ده‌توانێت له‌ ئه‌وروپا به‌ ئاسانى چه‌ك به‌ده‌ست بهێنێ و كرده‌ى تیرۆریستى پێ بكات كه‌ دواجار بارودۆخى ته‌ناهیى ئه‌وروپاش بخاته‌ ژێر هه‌ڕه‌شه‌وه‌.

رێكخرى راپۆرته‌كه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ هه‌ر ئه‌و چه‌كانه‌ له‌ چه‌ندان كرده‌ى تیرۆریستى به‌كار هاتوون، له‌وانه‌ هێرشه‌كه‌ى پاریس بوو كه‌ له‌ ساڵى 2015 رووی دا.

دووپاتی ده‌كاته‌وه‌، یاسا له‌ بره‌ودان به‌ بازرگانیكردن به‌ چه‌ك هۆكار بووه‌، به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌م چه‌كانه‌ به‌ناوى "له‌كاركه‌توو" كڕین و فڕۆشتیان پێ ده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌كاریش كه‌وتبن، به‌كارخستنه‌وه‌ى جۆرى ئه‌و چه‌كه‌ سووكانه‌ كارێكى ئاسانه‌.

له‌باره‌ی به‌لجیكا خۆی، نیلس دۆكى ده‌ڵێ، "ئێمه‌ سه‌دان ساڵه‌ چه‌كى كه‌سى دروست ده‌كه‌ین، تا ساڵى 2006 یاساكانى ئێمه‌ زۆر ئاسانكاریى ده‌كرد، بۆیه‌ خه‌ڵك له‌ شوێنه‌كانى تره‌وه‌ دێنه‌ وڵاتى ئێمه‌ تا چه‌ك بكڕن، هه‌روه‌ها كه‌سانێك هه‌ن له‌ به‌لجیكا ئه‌زموونیان له‌ چاككردنه‌وه‌ى چه‌ك هه‌یه‌".

 له‌ كۆتای قسه‌كانى نیلس دۆكى دووپاتى ده‌كاته‌وه‌، پێویسته‌ له‌سه‌ر ئاستى پۆلیس وڵاتانى ئه‌وروپى هاوئاهه‌نگى زیاتریان هه‌بێت.



PM:02:14:21/04/2018




ئه‌م بابه‌ته 152 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو‌