نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان به‌رده‌وامه‌ له‌ به‌رزبوونه‌وه‌

ئه‌مڕۆ نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو به‌رده‌وامه‌ له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ و له‌ ئێستادا هه‌ر به‌رمیلێك له‌ سه‌رو 74 دۆلاره‌وه‌ مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌كرێت.

به‌یانى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 21 ی نیسانى 2018، نرخی به‌رمیلێك نه‌وت له‌ جۆری برێنت به‌ 74 دۆلار و 6 سه‌نته‌.

هاوكات له‌ ئێستادا نرخى هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتى خاوى ئه‌مه‌ریكى له‌ بازاڕه‌كانى جیهان به‌ 68 دۆلار و 40 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌كرێت.

به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانى جیهان بۆ سه‌رو 74 دۆلار، به‌ به‌رزترین نرخ داده‌نرێت له‌ ماوه‌ى ئه‌مساڵ و چه‌ندین ساڵى رابردوودا، له‌ كاتێكدا به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ و له‌ مانگى شوباتى 2016 دا بۆ 27 دۆلار دابه‌زى.


AM:11:49:21/04/2018




ئه‌م بابه‌ته 517 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌