كۆمپانیای BMW ئۆتۆمبێلی نوێ و خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندیی سه‌رنجراكێش ده‌خاته‌ بازاڕه‌كانه‌وه‌


یه‌كێك له‌ كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێلی به‌هێز و خاوه‌ن بۆدی ناوازه‌ كۆمپانیای BMW ه‌، ئه‌م كۆمپانیایه‌ ساڵانه‌ چه‌ندان ئۆتۆمبێلی مۆدێل نوێ و خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندیی سه‌رنجراكێش ده‌خاته‌ بازاڕه‌كانه‌وه‌.

 كۆمپانیای BMW له‌ ساڵی 2018 دا ئۆتۆمبێلێكی نوێ جۆری"M6" ی به‌شێوازێكی نوێ دیزاین كرد، ئه‌م كۆمپانیایه‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ی به‌ شێوازێكی زۆر سه‌رنجڕاكێشانه‌ دیزاین كردووه‌‌، كه‌ بووه‌ته‌ جێگه‌ی سه‌رنجی كریاران.

له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م ئۆتۆمبێله‌ كۆمپانیاكه‌ ده‌ڵێت، ئه‌م ئۆتۆمبێله‌ خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندیی ناوازه‌یه‌ و به‌ شێوه‌یه‌كی زۆر ناوازه‌ دروست كراوه‌ و دیزاینێكی جوانیان بۆ داناوه‌، جگه‌ له‌وه‌یش ئه‌م ئۆتۆمبێله‌ هێزێكی زۆری هه‌یه‌ و بزوێنه‌رێكی به‌هێزی له‌سه‌ره‌ كه‌ هێزه‌كانی ده‌گاته‌ هێزی 600 ئه‌سپ و بزوێنه‌ره‌كه‌ی 5.7 لیترییه‌.

كۆمپانیاكه‌ ئه‌وه‌شی روون كردووه‌ته‌وه‌‌ كه‌ ئه‌م ئۆتۆمبێله‌ خاوه‌ن حه‌وت گێره‌ و بزوێنه‌رێكی به‌‌هێزی هه‌یه‌ و به‌ شێوازێكی به‌هێز دروست كراوه‌ به‌ دیزاینێكی جیاوازه‌وه‌، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی نرخه‌كه‌شی كۆمپانیاكه‌ ده‌ڵێت، نرخی ئه‌م ئۆتۆمبێله‌ ده‌گاته‌ 119 هه‌زار و 800 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
 




PM:01:50:20/04/2018




ئه‌م بابه‌ته 408 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌