شاندێکی ژوور سەردانی کنسوڵی ووڵاتان دەکات لە ھەولێر

ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی پەیوەندیەکان لەگەڵ کنسوڵیەتی وڵاتان لە ھەرێمی کوردستان پتەو دەکاتەوە.


ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و بەشی پەیوەندیەکانی ژوور سەردانی نوێنەرانی ووڵاتانی (ھەنگاریا و هۆڵەندا)یان کرد لە ھەولێر.


لەسەردانەکەدا نوێنەرانی ژوور لەگەڵ دکتۆر چابا ڤێزێکێینی کۆنسۆڵی گشتی هەنگاریا و دکتۆرە ئەرژیبێت ڤێزێکێینی بەرپرسی پەیوەندی بازرگانی کۆنسۆڵییەتی هەنگاری کۆبونەوە، لە کۆبونەوەکەدا ئەندامانی ژوور سوپاسی ئەو هاوکارییە ئابوری و مرۆییانەی وڵاتی هەنگاریا یان کرد کە لە ڕێگەی کۆنسۆڵیەتەوە پێشکەشی هاوڵاتیانی کوردستان و ناوچە دابرێنراوەکانیان کردووە و وە هاوکاریەکی باشی پێشمەرگە بریندارەکانی شەری داعشیان کردووە کە لە وڵاتی هەنگاریا چارەسەریان وەرگرتووە.


ئەندامانی ژوور باسیان لە پێشخستنی بواری بازرگانی و پیشەسازی و کشتوکاڵی کرد لە نێوان هەردولادا


هەنگاریا وڵاتێکی پێشکەوتووە لە بواری بازرگانی و پیشەسازی و بەتایبەتی کشتوکاڵی بۆیە باس لەوەکرا کە کۆمپانیا و ڕێکخراوە بازرگانی و پیشەسازییەکانی هەنگاریا سەردانی کوردستان بکەن بەمەبستی وەبەرهێنان کرد و  پەرەپێدانی ئەو دوو کەرتە.


لای خۆشیەوە  کۆنسۆڵی هەنگاریا ئاماژەی بەوەدا ئەوان پلانیان هەیە کۆمپانیا گەورەکانی هەنگاریا بهێنن و هەماهەنگیان بۆ دروست بکەن لەگەڵ کۆمپانیا و ڕێکخراوە بازرگانی و پیشەسازی و کشتوکاڵییەکان، وە هەروەها ئاسانکاری بۆ بازرگانانی سلێمانی بکرێت بۆ سەردانکردنی وڵاتی هەنگاریا بەمەبەستی بازرگانی لەڕێکەی ژووری بازرگانییەوە.


ئەندامانی ژوور سەردانی یان ڤان رینسیلار جێگری کۆنسۆڵی گشتی هۆڵەندا یانکرد و زۆر سوپاسی جێگری گشتی کۆنسۆڵی هۆڵەندای کرد لە کوردستان وە هەروەها سپاسی حکومەتی هۆڵەندای کرد بۆ هاوکارییە بەردەوامەکانیان بۆ هاوڵاتیانی کوردستان و حکومەتی هەرێمی کوردستان.


لە کۆبوەنەوەکەدا باس لەوەکرا کە پەیوەندییە ئابورییەکانی نێوان هەردولا بەهێزتر ببێت و هەماهەنگی زیاتر بکەن


تەوەرێکی سەرەکی کۆبونەوەکە لەسەر پێشخستنی کەرتی کشتوکاڵی بوو ، بڕێاردرا هەردولا هەماهەنگی زیاتر بکەن بۆ زیاتر برەودان بەوکەرتە بە هاوکاری ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و ناوخۆییەکان.


شاندەکەی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی پێک ھاتبوون لە حمید عبدوڵا ، ئاراس عبدلکریم ، کەمال حەمە علی، ئەندامانی ئەنجومەنی ژوور، دابان نەجمەدین کارمەندی پەیوەندیەکانی ژوور.

 

بڕیارە شاندی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی سەردانی تەواوی کنسوڵیەت و نوێنەرانی ووڵاتانی ئەوروپا بکات کە لە ھەرێمی کوردستان ئۆفیسیان ھەیە.



AM:11:37:17/04/2018




ئه‌م بابه‌ته 1011 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌