تائێستا چەندین وڵات گەشتە ئاسمانیەكانی لەگەڵ فڕۆكەخانەی سلێمانی دەستپێنەكردۆتەوە

تائێستا چەندین وڵات گەشتە ئاسمانیەكانی لەگەڵ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دەستپێنەكردۆتەوە، بەڕێوبەری فڕۆكەخانەكەش روونكردنەوە دەدات و رایدەگەیەنێت: "دەستپێكردنەوەی گەشتەكان كاریكی ئاسان نییە".

تاهیر عەبدوڵڵا بەڕێوەبەری گشتیی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی، بەSNNی راگەیاند: لەدوای كردنەوەی گەشتی نێودەوڵەتی فڕۆكەخانەكانی هەرێم(سلێمانی و هەولێر) لەلایەن حكومەتی عیراقەوە، تائێستا گەشتی ئاسمانیی وڵاتی وەك(ئێران، سوریا، توركیا، سویدو ئەڵمانیا) لەگەڵ سلێمانیدا دەستیپێنەكردۆتەوە.

رۆژی 14ی 3ی 2018، حكومەتی عیراق بڕیاریدا بەدەستپێكردنەوەی گەشتی نێودەوڵەتی هەردوو فڕۆكەخانەی سلێمانی و هەولێر، كە بەهۆی ریفراندۆمەوە بۆماوەی نزیكەی پێنج مانگ راگیرابوون.

لەبارەی هۆكاری دەستپێنەكردنەوەی گەشتەكان، تاهیر عەبدوڵڵا ئاشكرایكرد:دەستپێكردنەوەی گەشتەكان كاریكی ئاسان نییە، چونكە پێویستی بەرێوشوێنی كارگێڕی و رەزامەندی و رێكخستنەوەی گەشتەكان و فڕۆكەكان و هاتنەوەی ستافی كۆمپانیاكانی فڕۆكەوانی هەیە.



PM:04:12:16/04/2018




ئه‌م بابه‌ته 538 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌