وه‌زیری بازرگانیی توركیا: ده‌روازه‌ی سنووریی ئیبراهیم خه‌لیل نۆژه‌نده‌كه‌ینه‌وه‌


وه‌زیری گومرگ و بازرگانیی توركیا بوله‌نت توفه‌كچی:"له‌پێناو ئه‌نجامدانی بازرگانی له‌گه‌ڵ باكووری عێراق به‌شێوه‌یه‌كی باشتر، سه‌رله‌نوێ ده‌روازه‌ی سنووریی ئیبراهیم خه‌لیل نۆژه‌نده‌كه‌ینه‌وه‌. به‌بڕی نزیكه‌ی 80 ملیۆن لیره‌ ده‌روازه‌كه‌ ده‌كه‌ینه‌ یه‌ك وێستگه‌ و سه‌رله‌نوێ رێكیده‌خه‌ینه‌وه‌".

له‌میانه‌ی سه‌ردانیدا بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ناوچه‌ی بازرگانی و گومرگی گاپ، توفه‌كچی رایگه‌یاند عه‌نتاب شارێكی ماركه‌یه‌ و نموونه‌یه‌ له‌بواری بازرگانی و پیشه‌سازیدا.

ناوبراو له‌باره‌ی ئه‌و كارانه‌ی بۆ به‌ره‌وپێشبردنی ده‌روازه‌ سنوورییه‌كانه‌وه‌ ئه‌نجامیده‌ده‌ن وتی، "له‌پێناو ئه‌نجامدانی بازرگانی له‌گه‌ڵ باكووری عێراق به‌شێوه‌یه‌كی باشتر، سه‌رله‌نوێ ده‌روازه‌ی سنوورییئیبراهیم خه‌لیل  نۆژه‌نده‌كه‌ینه‌وه‌. به‌بڕی نزیكه‌ی 80 ملیۆن لیره‌ ده‌روازه‌كه‌ ده‌كه‌ینه‌ یه‌ك وێستگه‌ و سه‌رله‌نوێ رێكیده‌خه‌ینه‌وه‌.


PM:06:01:15/04/2018




ئه‌م بابه‌ته 172 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو‌