نرخی نه‌وت له‌ ئاستێكى زۆر به‌رزدا جێگیرە


ئه‌مڕۆ نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان له‌ ئاستێكى زۆر به‌رزدا جێگیرە و له‌ ئێستادا هه‌ر به‌رمیلێك له‌ سه‌رو 72 دۆلاره‌وه‌ مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌كرێت.

به‌یانى ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 15 ی نیسانى 2018، نرخی به‌رمیلێك نه‌وت له‌ جۆری برێنت به‌ 72 دۆلار و 58 سه‌نته‌، له‌ كاتێكدا به‌یانى دوێنێش به‌ 72 دۆلار و 58 سه‌نت بوو.

هاوكات له‌ ئێستادا نرخى هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتى خاوى ئه‌مه‌ریكى له‌ بازاڕه‌كانى جیهان به‌ 67 دۆلار و 39 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌كرێت، له‌ كاتێكدا به‌یانى دوێنێش به‌ 67 دۆلار و 39 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌كرا.

به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانى جیهان بۆ سه‌رو 72 دۆلار، به‌ به‌رزترین نرخ داده‌نرێت له‌ ماوه‌ى ئه‌مساڵ و چه‌ندین ساڵى رابردوودا، له‌ كاتێكدا به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ و له‌ مانگى شوباتى 2016 دا بۆ 27 دۆلار دابه‌زى.


PM:12:35:15/04/2018




ئه‌م بابه‌ته 351 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌