پێشانگایەک لەووڵاتی ھندستان دەکرێتەوە بازرگانان دەتوانن بەشداربن


كنسوڵگەری کۆماری ھندستان لە ھەولێر تەواوی بازرگانانی کوردستان ئاگادار دەکاتەوە لە کردنەوەی چوارھەمین پێشانگای خزمەتگوزاری جیھانی کەلەلایەن وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ووڵاتی ھیند لەپێشانگای بۆمبای ئەنجام دەدرێت.

ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ئاگاداری تەواوی بازرگانان دەکاتەوە لەڕۆژی ١٥بۆ ٥/١٨ لەووڵاتی ھندستان لە شاری بۆمبای پێشانگای GES 2018 Mombai کە تیشک دەخرێتە سەر باشترین سێکتەرەکانی خزمەتگوزاری لە ھندستان و شوێنپێی جیھانی ھیند وەک ( تەکنەلۆژیای زانیاری و پەیوەندی، بانک، خزمەتگوزاری دارای پەروەردە، خزمەتگوزاری ووزە، خزمەتگوزاری ژینگەی، خزمەتگوزاری بەڕێوەبردن، چاودێری تەندروستی، میدیا، چاپ و چاپەمەنی، خزمەتگوزاری پڕۆفشناڵ خزمەتگوزاری ڕێگەی ئاسن ، خزمەتگوزاری وەرزش و گەشتو گوزار و ھۆتێل) 

بویە ژووری بازرگانی وپیشەسازی سلێمانی ئاگاداری تەواوی بازرگانان دەکاتەوە تا ڕۆژی پێنجشەممە ٥/١٩ ھەربازرگانێک دەیەوێت بەشداربێت سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بکات بەشی پەیوەندیەکان.


AM:10:22:15/04/2018




ئه‌م بابه‌ته 190 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌