به‌م رێنماییانه‌ سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنه‌

له‌م بابه‌ته‌دا تیشك ده‌خه‌ینه‌سه‌ر چه‌ند خاڵێكی دروست بۆ ئه‌وه‌ی هاوكارت بێت بۆ به‌ده‌ستهێنانی سه‌ركه‌وتن و هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی ئاسووده‌ بیت به‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی رۆژانه‌ به‌ده‌ستیده‌هێنیت.

1- له‌كاتی به‌یانیاندا پێش كاتی ده‌وام له‌خه‌و هه‌سته‌و ده‌ستبكه‌ به ‌وه‌رزشكردن بۆ ماوه‌ی 30 خوله‌ك، جگه‌ له ‌وه‌رزشكردن كاتی پێویستیش دابینبكه‌ بۆ ئه‌وه‌ی خۆت ئاماده‌بكه‌یت، به‌وشێوه‌یه‌ گورجوگۆڵ ده‌بیت و هه‌روه‌ها زۆرترین سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستده‌هێنیت. به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌كاتی به‌یانیاندا زۆربه‌ی مرۆڤه‌كان هێشتا له‌ خه‌و هه‌ڵنه‌ستاون، بۆیه‌ گونجاوترین كاته‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئارامی وه‌ربگریت و له‌سه‌رخۆ ئاماده‌بیت، به‌وشێوه‌یه‌ش خۆت دوور راده‌گریت له ‌ناكۆكی.

2- له‌گه‌ڵ هه‌موو رۆژێكی نوێدا بزانه‌ كه‌ هه‌روه‌ها ده‌ستپێكی سه‌ره‌تایه‌كی نوێیه‌، بۆیه‌ هه‌رگیز بیر له ‌دوێنێ مه‌كه‌ره‌وه‌و هه‌ڵه‌كانی رابردوو له‌یادبكه‌، چونكه‌ بیركردنه‌وه‌ له ‌هه‌ڵه‌كانی دوێنێ رێگره‌ له ‌دروستبوونی سه‌ركه‌وتن.

3- هه‌میشه‌ باوه‌ڕت به ‌تواناكانت هه‌بێت و باوه‌ڕت به‌ خۆت هه‌بێت، دوودڵی به ‌شێوه‌یه‌كی زیانبه‌خش كاریگه‌ری به‌رچاوی ده‌بێت به‌سه‌ر شێوازی بیركردنه‌وه‌ی مرۆڤ و هه‌روه‌ها جه‌وت لێ تێكده‌دات، ئه‌وه‌ش وا له‌ مرۆڤ ده‌كات به‌رده‌وام توڕه‌ بێت و هه‌روه‌ها قه‌له‌ق بێت.

4- به‌رده‌وام گرنگی به ‌داڕشتنی به‌رنامه‌ بده‌ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو كاره‌كانت له‌و رۆژه‌دا به‌ باشی به‌ڕێوه‌بچێت، له‌هه‌مانكاتیشدا به‌ئاگابه‌ له ‌كاته‌كانت به‌وهۆیه‌ی كه‌ رۆژێك ته‌نها پێكهاتووه‌ له‌ 24 كاتژمێر، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كات دابینبكه‌ بۆ وه‌رگرتنی پشوو.


PM:05:41:14/04/2018




ئه‌م بابه‌ته 473 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌