ڤیدیۆ.. كۆمپانیای دێڵ لابتۆپێكی ناوازه‌ ده‌خاته‌ بازاڕه‌كانه‌وه‌

كۆمپانیای دێڵ له‌ به‌رهه‌مێكی نوێدا لابتۆپێكی ناوازه‌ ده‌خاته‌ بازاڕه‌كانی دنیاوه‌ و رای گه‌یاند كه‌ ئه‌م لابتۆپه‌ له‌ هه‌موو روویه‌كه‌وه‌ جیاوازه‌ له‌ به‌رهه‌مه‌كانی پێشووتریان. 

كۆمپانیای دێڵی به‌ناوبانگی ئه‌مه‌ریكا له‌ پێشانگای به‌رهه‌مه‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كانی بۆ ساڵی 2018 نوێترین لابتۆپی به‌ناوی "XPS 13" ه‌وه‌ نمایش كرد و خستییه‌ بازاڕه‌كانه‌وه‌، كه‌ ئه‌م به‌رهه‌مه‌ نوێیه‌ بووه‌ جێگای سه‌رسامیی كڕیاران و هه‌وادارانی ئه‌م به‌رهه‌مه‌ ناوازه‌یه‌.

كۆمپانیاكه‌ ئه‌وه‌ی روون كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌م لابتۆپه‌ رامی هه‌شت گێگابایته‌ و میمۆری ناوه‌كی 256 گێگابایت و روونی شاشه‌كه‌ی ده‌گات به‌ 2160 به‌ 3840 پیكسڵ، هه‌روه‌ها قه‌باره‌ی پاشكه‌وتی "PCLE SSD" بۆ دروست كراوه‌، جگه‌ له‌وه‌یش شاشه‌كه‌ی به‌ كوالیتی K 4 كار ده‌كات.

له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌ شاشه‌ی ئه‌م لابتۆپه‌ "Full HD" ه‌ و له‌ 13.3 ئینجه‌، به‌ڵام یه‌كێك له‌ تایبه‌تمه‌ندییه‌ باشه‌كانی"XPS 13" ه‌ كه‌ بۆ به‌كارهێنه‌ره‌كان سه‌یر ده‌بێت، توانای پێوه‌ندی 4G LTE ه‌ كه‌ بۆی زیاد كراوه‌، كه‌ ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه‌ له‌ناو لابتۆپه‌كانی ئێسته‌ به‌ ده‌گمه‌ن ده‌بینرێت، هه‌روه‌ها نرخی ئه‌و لابتۆپه‌ هه‌زار و 299 دۆلاری ئه‌مه‌ریكییه‌.
 



AM:10:32:14/04/2018




ئه‌م بابه‌ته 85 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌