ئه‌مریكا خاوه‌نی زۆرترین یه‌ده‌كی زێر له‌ جیهاندا


ریزبه‌ندی یه‌ده‌كی زێر له‌ جیهان بۆ ئه‌مساڵ بڵاوكرایه‌وه‌ ، ئه‌مریكایش به‌ پله یەکە‌مین هات كه‌ زۆرترین یه‌ده‌كی هه‌یه‌.

ئه‌نجومه‌نی زێری جیهانی، بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ له‌مانگی نیساندا یه‌ده‌كی زێر له‌ جیهان به‌رزبووه‌وه‌، له‌ ئێستا بڕه‌كه‌ی گه‌یشتۆته‌ 33.827 هه‌زار ته‌ن، له‌م بڕه‌شدا وڵاتی ئه‌مریكا به‌ پله‌ی یه‌كه‌مین دێ، كه‌ بڕی یه‌ده‌كی ده‌گاته‌ 8.133.5 ته‌ن له‌ دوای ئه‌ویش وڵاتی ئه‌ڵمانیا دێ كه‌ بڕی 3.373 ته‌ن یه‌ده‌كی زێری هه‌یه‌.

عێراق له‌م ڕیزبه‌ندییه‌ به‌ پله‌ی 37 وڵات هاتووه‌، كه‌ بڕه‌ی یه‌ده‌كه‌كه‌ی بریتییه‌ له‌ 89.8 ته‌ن،به‌پێی ئه‌و ڕیزبه‌ندییه‌ بێ وڵاتی عێراق، له‌ ئاستی وڵاته‌ عه‌ره‌بییه‌كان ده‌گاته‌ پێنجه‌مین وڵات و له‌ دوای هه‌ریه‌كه‌ له‌ وڵاتانی سعودیه‌ و لوبنان و جه‌زائیر و لیبیا دێ.


PM:03:53:13/04/2018




ئه‌م بابه‌ته 260 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌