سەعد حەدیسی: تەنها كێشەی نەوت و خاڵە سنوورییەكان لەنێوان هەولێر‌ و بەغدا ماون


حكومەتی عیراق دوایین زانیاری لەسەر پرۆسەی وردبینی لیستی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان‌و كێشەكانی نێوان هەرێم‌و بەغدا ئاشكرا دەكات‌و دەشڵێت: تەنها كێشەی نەوت‌و خاڵە سنوورییەكان ماون چارەسەر بكرێن.

سەعد حەدیسی وتەبێژی نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە لێدوانێكدا بۆ ماڵپەڕی قودسی عەرەبی رایگەیاندوە: دانوستانی هەولێر‌و بەغدا بۆ بەڕێوەبردنی خاڵە سنوورییەكان بەردەوامە‌و پرسی مووچەی فەرمانبەرانیش هەنگاوی باشی ناوە‌و كاری لیژنەكانی ووردبینی بەرەوپێشچوونی باشی بەخۆیەوە بینیوە، بۆ چارەسەركردنی كێشەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان‌و كۆتایی هێنان بە پرۆسەی وردبینی.

سەعد حەدیسی لەبارەی كێشەكانی نەوت‌و خاڵە سنووریەكانیشەوە وتویەتی: كاری لیژنە هونەرییەكان لەنێوان هەرێمی كوردستان‌و عێراق بەردەوامە، بۆ گەیشتن بە رێككەوتن لەسەر دۆسیەی نەوت‌و بەهاوبەشی بەڕێوەبردنی خاڵە سنوورییەكان.

ئاماژەی بەوەشكردووە: كێشەی فڕۆكەخانەی هەولێر‌و سلێمانی كۆتایی هاتووە‌و تەنها كێشەی خاڵە سنوورییەكان‌و دۆسێی نەوت ماوە كە ڕێككەوتنی لەسەر بكرێت.


AM:08:55:12/04/2018




ئه‌م بابه‌ته 341 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌