خولێکی تایبەت بە بزنس لە ئەمریکا دەکرێتەوە بازرگانان دەتوانن بەشداربن

بەمەبەستی بەھێزکردنی توانای کاری فەرمانبەرانی کۆمپانیا بازرگانیەکان لەسنوری پارێزگای سلێمانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم کۆمپانیا بازرگانیەکان دەکات کەخولێکی تایبەت بە ناساندنی چمکی بزنس لەووڵاتی ئەمریکا ھەیە و بازرگانان دەتوانن بەشداربن.

ئەم  خولە لە وڵاتی ئەمریکا لە شاری (بۆلدەر- کۆلۆرادۆ) لە ڕۆژی ٢٠١٨/٦/١٤ بەڕێوە دەچێت دوا وادە بۆ ناو تۆمارکردن ٤/٢٠ دەبێت بۆ ئەو کۆمپانیایانەی دەیانەوێت فەرمانبەرەکانی لەو خولەدا بەشداربن.

ھەر کۆمپانیایەک خوازیارە کارمەندەکانی بەشداری بکەن لەو خولەدا دەتوانن سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بکەن بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر لەبەشی پەیوەندیەکان.



AM:11:11:11/04/2018




ئه‌م بابه‌ته 703 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌