كۆمپانیای نۆكیا به‌هێزترین و خێراترین مۆبایل ده‌خاته‌ بازاڕه‌كانه‌وه‌

كۆمپانیای نۆكیا وه‌ك به‌ڵێنی دابوو كه‌ یه‌كێك له‌ به‌هێزترین و خێراترین مۆبایل دروست بكات، توانی له‌ مانگی نیسانی ساڵی 2018 دا یه‌كێك له‌ به‌هێزترین مۆبایله‌كانی دروست كرد و خستیه‌ بازاڕه‌كانه‌وه‌.

 كۆمپانیای نۆكیا له‌ مانگی نیسانی ساڵی 2018 دا یه‌كێك له‌ به‌هێزترین مۆبایله‌كانی دروست كرد به‌ناوی "Nokia 9" و خستیه‌ بازاڕه‌كانی دنیاوه‌، كه‌ ئێسته‌ ئه‌م مۆبایله‌ وه‌ك ركابه‌رێك وایه‌ بۆ كۆمپانیاكانی ئه‌پڵ و سامسۆنگ.

كۆمپانیاكه‌ له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م مۆبایله‌وه‌ ده‌ڵێت، مۆبایله‌ نوێكه‌ی ئه‌م كۆمپانیایه‌ پاترییه‌كی 3800 میلی ئه‌مپێری له‌سه‌ره‌ و پرۆسێسه‌رێكی به‌هێزی هه‌یه‌ كه‌ ده‌گاته‌ 830، جگه‌ له‌وه‌ش كامێرایه‌كی به‌هێزی بۆ دانراوه‌ كه‌ كامێرای پێشه‌وه‌ی 13 مێگا پێكسڵه‌ و كامێرای دواوه‌ی 22 مێگا پێكسڵه‌، هه‌روه‌ها شاشه‌یه‌كی روونی هه‌یه‌ كه 5.30 ئینجه‌ و روونییه‌كه‌ی ده‌گاته‌ 1440 به‌ 2560 پیكسڵ.

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ئه‌م كۆمپانیایه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌ كه‌ ڕامی ئه‌م مۆبایله‌ نوێیه‌ چوار گێگابایته‌ و میمۆری ناوه‌كی له‌ 64 گێگابایته‌وه‌ ده‌ست پێ ده‌كات و ده‌گاته‌ 256 گێگابایت، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا به‌ سیسته‌می ئه‌ندرۆید 7.2.1 كار ده‌كات و نرخه‌كه‌شی ده‌گاته‌ 750 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
 



PM:05:44:10/04/2018




ئه‌م بابه‌ته 405 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌