كرماشان ۲۰ تۆن که‌نگه‌ر هه‌نارده‌ی عێراق ده‌كات

به‌ڕێوه‌به‌ری ئیداره‌ی سه‌رچاوه‌ سروشتییه‌کانی کرماشان رایده‌گه‌یه‌نێت "له‌مڕۆدا ئێمه‌ ده‌توانین موسیر، که‌نگه‌ر، پێچه‌ک، سۆرانه‌، پاغازه‌، ئاویشه‌ن و زۆر گیا دیکه‌ خۆمان بیچێنین و ئه‌مه‌ش به‌ هاوکاری خه‌ڵک ده‌کرێت. ته‌نانه‌ت ئه‌م کاره‌ ده‌توانێت ببێته‌ هۆی داهاتێکی زۆر باش ئێمه‌ ڕۆژی پێشوو ۲۰ تۆن که‌نگه‌رمان بۆ عێراق هه‌نارده‌ کرد که‌ که‌سێکی کرماشانی له‌ مەزرادا به‌رهه‌می هێنابوو".

موراد شێخ ویسی، به‌ڕێوه‌به‌ری ئیداره‌ی سه‌رچاوه‌ سروشتییه‌کانی کرماشان له‌مباره‌وه‌ رایگه‌یاند "زۆر که‌س به‌ چنینه‌وه‌ی بێ وچانی گیا سروشتییه‌کان تووی ئه‌م گیا باشانه‌ له‌ ناوچه‌ کوردییه‌کان که‌م ده‌که‌نه‌وه‌ و به‌ره‌و له‌ناو چوونی ده‌به‌ن كه‌ له‌ئێستادا نزیکه‌ی ۲ هه‌زار جۆری گیا که‌ له‌ زنجیره‌ چیاكانی زاگڕۆس ده‌ڕوێت، ۸۰۰ جۆریش له‌ کرماشان ده‌ڕوێت که‌ ۲۰۰ جۆریان گیای ده‌رمانی و خوارده‌مه‌نین.

به‌ڕێوه‌به‌ری ئیداره‌ی سه‌رچاوه‌ سروشتییه‌کانی کرماشان وتیشی: هه‌ر له‌ کۆنه‌وه‌ خه‌ڵک له‌ گیای به‌هاری سوودیان ده‌برد. خه‌ڵک گیا به‌هارییه‌کان له‌ ڕیشه‌وه‌ هه‌ڵده‌کێشن و ئه‌مه‌ش یه‌کجار مه‌ترسیداره‌ چون ده‌بێته‌ هۆی له‌ناو چوونی یه‌کجاره‌کی ئه‌م ڕه‌وه‌کانه‌ له‌ سروشت.

ئه‌و ئاماژه‌ی دا: داواکاری ئێمه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ خه‌ڵک به‌ قه‌د پێویستی خۆی گیا به‌هاری بچنێته‌وه‌ چون زۆربه‌ی ئه‌م گیا به‌هاریانه‌ به‌ره‌و که‌م بوونه‌وه‌ و له‌ناوچوون چوون.


PM:03:58:10/04/2018




ئه‌م بابه‌ته 94 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

زۆرترین خوێنراو‌