دابه‌زینی به‌های تمه‌ن رێكۆردێكی نوێ تۆمار كرد

 
بۆ یه‌كه‌مینجار له‌مێژووی ئێراندا دۆلار نرخێكی خه‌یاڵی تۆمار ده‌كات و ده‌گاته‌ 5580 تمه‌ن.

ئه‌مڕۆ 8-4-2018 له‌ بازاڕه‌كانی كڕین و فرۆشتنی دۆلار له‌ تاران، هه‌ر دۆلارێكی ئه‌مریكی نرخه‌كه‌ی گه‌یشته‌ 5580 تمه‌ن كه‌ ئه‌مه‌ له‌ مێژووی ئێراندا وێنه‌ی نه‌بووه‌ و رێكۆردێكی نوێ له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخدا تۆمار كرد.

له‌لایه‌كی تره‌وه‌ نرخی هه‌ر یۆرۆیه‌ك گه‌یشته‌ 6575 تمه‌ن كه‌ ئه‌ویش به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی زۆری به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌.

له‌بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیشدا 100 هه‌زار تمه‌نی ئێرانی به‌ 24 هه‌زار دیناری عیراقی مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ ده‌كرێت.


PM:01:50:08/04/2018




ئه‌م بابه‌ته 1247 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌