جه‌نگی ئابووری چین و ئه‌مه‌ریكا به‌های دۆلاری دابه‌زاند

دوای ئه‌وه‌ی دۆناڵد تره‌مپ بڕیاری زیادكردنی باجی بۆ سه‌ر كه‌لوپه‌لی چینی به‌ به‌های 60 ملیار دۆلار دا، له‌ به‌رانبه‌ردا وه‌ك تۆڵه‌كردنه‌وه‌یه‌ك په‌كین باجی به‌سه‌ر 128 كاڵا و خواردنی ئه‌مه‌ریكا دانا، ئه‌مه‌یش وای كرد نرخی دۆلار داببه‌زێ.

ئاژانسی رۆیته‌رز بڵاوی كرده‌وه‌، كێشه‌ و ئاڵۆزییه‌كانی نێوان دوو گه‌وره‌ترین به‌رهه‌مهێنه‌ری ئابووریی دنیا و سه‌پاندن و زیادكردنی باج بۆ سه‌ر كه‌لوپه‌لی وڵاته‌كانیان و هێرشكردنه‌ سه‌ر سایتی كڕینی شتومه‌كی ئۆنڵاینی ئه‌مه‌زۆن له‌لایه‌ن تره‌مپه‌وه‌، وای كرد نرخی دۆلار نزم ببێته‌وه‌.

دوای ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی چین له‌ دوای سێ كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی په‌كین بڕیاری زیادكردنی باجی بۆ سه‌ر 128 كه‌لوپه‌لی ئه‌مه‌ریكا به‌ رێژه‌ی 25% ڕاگه‌یاند، نرخی دۆلار له‌ سێ گه‌وره‌ترین بازاڕی ئه‌مه‌ریكا نزمبوونه‌وه‌ی پێوانه‌ی زیاتر 2% بۆ هه‌ریه‌كێكیان تۆمار كرد، ئه‌مه‌یش زیانی به‌ كۆمپانیای ناسداك بۆ ته‌كنه‌لۆجیا گه‌یاند، هه‌روه‌ها كۆمپانیای S&P به‌ پێوانه‌ی 500 ئاست دابه‌زی بۆ 200 ڕۆژ.

هه‌روه‌ها پشكه‌كانی كۆمپانیای مایكرۆسۆفت و ئه‌مه‌زۆن و ئینتێل به‌ ڕێژه‌ی 1.23% دابه‌زی.


PM:03:23:03/04/2018




ئه‌م بابه‌ته 355 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌