ساڵی رابردوو ئەڵمانیەكان بە بەهای 250 ملیار یۆرۆ خانوو و زەویان كڕیووە

بەپێی داتا رەسمیەكانی ئەڵمانیا، ساڵی رابردوو هاوڵاتیانی ئەڵمانیا بە بەهای 250 ملیار یۆرۆ خانوو و زەویان كڕیووەو بەراورد بەساڵی پیشتریش بەرێژەی لەسەدا 9 كڕێن‌و فرۆشتنی خانووبەر زیادیكردووە.

لیژنە پسپۆڕەكانی بواری كڕین‌و فرۆشتنی خانوو زەوی لەئەڵمانیا رایانگەیاندووە، ساڵی 2017 لەنێوان 900 هەزار تا ملیۆنێك گرێبەستی كڕین‌و فرۆشتنی خانوو زەوی لەسەرانسەری ئەڵمانیا ئەنجامدراوە.

لای خۆشیەوە پیتەر ئاخە بەرێوەبەری لیژنە پسپۆڕەكانی بواری كڕین‌و فرۆشتنی خانوو زەوی لەئەڵمانیا رایگەیاندووە،  ماوەی 10 ساڵە نرخی فرۆشتنی خانوو زەوی لەوڵاتەكەی بەردەوام روو لەبەررزبوونەوە دەكات چونكە خستنەڕووی زەوی‌و خانوو بۆ فرۆشتن زۆر كەمیكردووە بەتایبەتی لەشارە گەورەكانی ئەڵمانیادا.



PM:03:27:02/04/2018




ئه‌م بابه‌ته 720 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌