عیراق چەند پڕۆژەیەكی بواری ئاوەدانكردنەوە رادەگرێت


 راوێژكاری ئابووری ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق ئاشكرای دەكات، دەسەڵاتی جێبەجێكردن بەجدی كار بۆ ئەوە دەكات، ئەو پڕۆژانەی بواری ئاوەدانكردنەوە رابگرێت كە گەندەڵیان تێدایە.

مەزهەر محەمەد ساڵح راوێژكاری ئابووری حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عیراق، لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەنجومەنی باڵای ئاوەدانكردنەوەو وەبەرهێنان بەسەرۆكایەتی عەبادی كار لەسەر 3 تەوەر دەكات، كە بریتین لەنەهێشتنی بیرۆكراتیەت‌و گەندەڵی‌و دەستەبەركردنی ئاسایش بۆ پڕۆژەكان‌و لەئیستاشدا دەسەڵاتی جێبەجێكردن بەجدی كار بۆ ئەوە دەكات، ئەو پڕۆژانەی بواری ئاوەدانكردنەوە رابگرێت كە گەندەڵیان تێدایە.

مەزهەر محەمەد تەئكید دەكاتەوە، كە بودجەی 4 ساڵی داهاتووی عیراق بودجەی پەرەپێدانی وڵات دەبێت‌و لەئێستاشدا ئەنجومەنی باڵای ئاوەدانكردنەوەو وەبەرهێنان كار بۆ ئەوە دەكات ئابوورییەكی ئاشتیانە بۆ عیراق بەدەست بهێنێت.


AM:09:48:02/04/2018




ئه‌م بابه‌ته 577 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌