به‌ سه‌ركه‌وتوویی كاری په‌ره‌پێدانی نه‌وه‌ی شه‌شه‌می ته‌كنه‌لۆژیا 6G ته‌واو كرا


وه‌زیری پیشه‌سازی و ته‌كنه‌لۆژیای چین ئاشكرایكرد كه‌ زانایانی وڵاته‌كه‌ی چه‌ند مانگێك له‌مه‌وبه‌ر به‌ سه‌ركه‌وتوویی كاری په‌ره‌پێدانی نه‌وه‌ی شه‌شه‌می ته‌كنه‌لۆژیا 6Gیان ته‌واو كردووه‌.

ئەمەش له‌ كاتێكدا هێشتا له‌ زۆرینه‌ی وڵاتانی جیهان سوود له‌ نه‌وه‌ی چواره‌می ته‌كنه‌لۆژیا 4G وه‌رده‌گیرێت. 

به‌م هه‌نگاوه‌ش هه‌م ئینته‌رنێت به‌ كوالیتییه‌كی زۆر به‌رزتر ده‌كه‌وێته‌ خزمه‌ت مرۆڤایه‌تی و هه‌م ئامێره‌ زیره‌كه‌كانیش چه‌ندین خزمه‌تگوزاری تری گرنگیان تێدا ده‌سته‌به‌ر ده‌بێت.



AM:10:58:01/04/2018




ئه‌م بابه‌ته 819 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌