ئەمریكا... لەكاتی داواكردنی ڤیزا، تۆڕە كۆمەڵایەتیەكانی داواكار وەردەگیرێت

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا ڕایدەگەیەنێت: ئەو كەسانەی كە دێنە ناو ئەمریكا داوای سەرجەم ئەو تۆڕە كۆمەڵایەتیانەیان لێدەكرێت كە پێشتر بەكاریان هێناوە.

 وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ڕایگەیاند: وەك بەشێك لە سیاسەتەكەی دانۆڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكا، حكومەتی ئەمەریكا پلان دادەنێت بۆ كۆكردنەوەی مێژووی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی هەموو ئەو كەسانەی كە دەیانەوێت بێنە ناو ئەمەریكاوە.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ئەوەشی خستەڕوو: ئەگەر پەسەند بكرێت ئەوا داواكەرانی ڤیزای ئەمەریكا داوایان لێدەكرێت ژمارەی تەلەفون و ئیمەیڵ و مێژووی گەشتە نێودەوڵەتییەكانیان لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردوودا بنوسن و بینێرن.

هەروەها پرسیاری ئەوەیان لێدەكرێت كە ئایا نێردراونەتەوە یاخوو لە هیچ وڵاتێكدالابراون بەهۆی ئەوەوە كە ئەندامێكی خێزانەكانیان لە چالاكییە تیرۆریستییەكاندا بەشدار بووبێتن یاخوود نا.

دادگاكانی ئەمەریكا دوو بڕیاری قەدەغەكردنی گەشتی سەرۆك ترامپیان هەڵوەشاندۆتەوە، ئەمەیان دادگا لە مانگی شەشدا بڕیاری لەسەر دەدات.


PM:12:02:31/03/2018




ئه‌م بابه‌ته 295 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌