كۆمپانیای ڕام پیكابێكی به‌هێز و قه‌باره‌ گه‌وره‌ی خسته‌ بازاڕه‌وه‌


كۆمپانیای ڕامی ئه‌مه‌ریكی كه‌ به‌شێك بوو له‌ كۆمپانیای دۆج و له‌ ساڵی 2010 دا جیا بوونه‌وه‌، ئێسته‌ بۆ ساڵی 2018 نوێترین و به‌هێزترین پیكابی خسته‌ بازاڕه‌كانی دنیاوه‌.

كۆمپانیای ڕام له‌ ساڵی 2018 دا نوێترین جۆری پیكابی "Ram 2500" ی به‌شێوازێكی نوێ و به‌هێز دروست كرد، وه‌ك كۆمپانیاكه‌ ده‌ڵێت ئه‌م پیكابه‌ نوێیه‌ له‌ جۆره‌ كۆنه‌كان زۆر جیاوازه‌ له‌ ڕووی هێز و قه‌باره‌وه‌. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت ئه‌م پیكابه‌ هێزی 2500 پاوه‌نده‌ كه‌ زۆر له‌ به‌رهه‌مه‌ كۆنه‌كان به‌هێزتره‌ و قه‌باره‌كه‌شی زۆر گه‌وره‌تره‌.

له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م پیكابه‌ كۆمپانیاكه‌ ده‌ڵێت، خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندیی ناوازه‌یه‌ و به‌ شێوه‌یه‌كی زۆر ناوازه‌ و قه‌باره‌ گه‌وره‌ دروست كراوه‌ و دیزاینێكی جوانیان بۆ داناوه‌، جگه‌ له‌وه‌یش ئه‌م پیكابه‌ هێزێكی زۆری هه‌یه‌ و بزوێنه‌رێكی به‌هێزی له‌سه‌ره‌ كه‌ هێزه‌كانی ده‌گاته‌ هێزی 410 ئه‌سپ و بزوێنه‌ره‌كه‌ی 6.7 لیترییه‌ و هه‌شت پستۆنه‌.

كۆمپانیاكه‌ ئه‌وه‌شی روون كردووه‌ته‌وه‌‌ كه‌ ئه‌م پیكابه‌ خاوه‌ن شه‌ش گێڕه‌ و بزوێنه‌رێكی به‌‌هێزی هه‌یه‌ و به‌ شێوازێكی به‌هێز دروست كراوه‌ به‌ دیزاینێكی جیاوازه‌وه‌ و قه‌باره‌كه‌ی گه‌وره‌یه‌. هه‌روه‌ها له‌باره‌ی نرخه‌كه‌شی كۆمپانیاكه‌ ده‌ڵێت، نرخی ئه‌م ئۆتۆمبێله‌ ده‌گاته‌ 32 هه‌زار و 545 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
 



PM:10:08:28/03/2018




ئه‌م بابه‌ته 569 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌