چین گه‌وره‌ترین كارگه‌ی ئۆتۆمبێل له‌ میسر دروست ده‌كات

ئاژانسى شینخواى چینى له‌سه‌ر زارى وه‌زیرى بازرگانیى میسر رای گه‌یاندووه‌، كۆمپانیاى سیاك مۆتۆر كه‌ گه‌وره‌ترین كۆمپانیاى چینییه‌ له‌ بوارى ئۆتۆمبێل، كارگه‌یه‌ك له‌ میسر دروست ده‌كات.

ئاژانسى هه‌واڵى چین كه‌ به‌ شینخواى ده‌ناسرێت لێدوانێكى تاریق قابیلى بڵاو كردووه‌ته‌وه‌، ئاشكراى ده‌كات كه‌ كۆمپانیاى سیاك موتور كه‌ گه‌وره‌ترین كۆمپانیاى چینه‌ له‌ بوارى به‌رهه‌مهێنانى ئۆتۆمبێل، كارگه‌یه‌كى گه‌وره‌ له‌ میسر ده‌كاته‌وه‌.

 وه‌زیرى بازرگانیى میسر ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات مه‌به‌ستى سه‌ره‌كى له‌ كردنه‌وه‌ى كارگه‌ى ئۆتۆمبێل ئه‌وه‌یه‌ ئه‌م كۆمپانیایه‌ ئۆتۆمبێله‌كانى له‌ بازاڕه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقا دابه‌ش بكات.

وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت پێشتر كۆمپانیاكه‌ سه‌یرى یاساى نوێى وه‌به‌رهێنانى میسرى كردووه‌، به‌ هانده‌رى زانیوه‌ بۆ دانانى كارگه‌ى دروستكردنى ئۆتۆمبێل و به‌ستنى.

جیا له‌هه‌موو ئه‌مانه‌ش به‌ پێى یاساى وه‌به‌رهێنانى میسر كه‌ یاسایه‌كى نوێیه‌، ئه‌م كۆمپانیایه‌ ده‌توانێ سوودمه‌ند بێت له‌ ناردنى ئۆتۆمبێله‌كانى بۆ هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ى كه‌ میسر رێككه‌وتنى بازرگانیى ئازادى له‌گه‌ڵیاندا هه‌یه‌.

كۆمپانیاى سیاك كه‌ خاوه‌ندارێتییه‌كه‌ى بۆ چین ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، یه‌كێك له‌و كۆمپانیایانه‌ى كه‌ ده‌یه‌وێ كارگه‌ى زیاتر له‌ باكورى ئه‌فریقا هه‌بێت، پێشتریش كۆمپانیاى ترى چینى بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ هاتوون له‌وانه‌ى بى واى دی یاداشتى تێگه‌یشتنى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى مه‌غریب واژوو كردووه‌ بۆ هێنانى كۆمپانیاى ئۆتۆمبێلى كاره‌بایى.


AM:11:22:27/03/2018




ئه‌م بابه‌ته 232 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌