''عیراق 132 ملیار دۆلار قەرزارە و ساڵانە 7 ملیار دۆلار سووی دەچێتە سەر''


دادوەر وائیل عەبدولەتیف رایدەگەیەنيت ''عیراق 132 ملیار دۆلار قەرزارە و ساڵانە 7 ملیار دۆلار سووی قەرزەكانی دەدات''.

دادوەر وائیل عەبدوللەتیف پەرلەمانتاری پێشووی عیراق رایگەیاند ''ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق شكستێكی راستەقینەی هێناوە لە چارەسەركردنی بارودۆخی ئابوری عیراق و گەڵاڵەكردنی دیدیگایەكی روون بۆ چارەسەركردنی پلانەكانی گەشەپێدانی نەتەوەیی لەرووی بەگژداچوونەوەی بێ كاری و هەژاری لەوڵات''.

وائیل عەبدوللەتیف دەشڵێت ''قەرزەكانی سەر عیراق گەیشتۆتە 132 ملیار  دۆلار و ساڵانەش  حكومەتی عیراق دەبێت بڕی 7 ملیار دۆلار وەك سوو بداتە ئەو وڵاتانەی قەرزیان بەعیراق بەخشیوە. ئەوەش وادەكات قەرزكانی سەر وڵات رۆژ لەدوای رۆژ زیاتر كەڵەكە بێت و بكەوێتە ئەستۆی نەوەكانی داهاتووی وڵاتەوە''.


AM:11:03:27/03/2018




ئه‌م بابه‌ته 352 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌