کەماڵ قڵیچدار ئوغڵو: تورکیا تەنیا شکست خواردووی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە



سەرۆکی پارتی گەلی کۆماریخوازی تورکیا لە لێدوانێکدا بە رەخنە لە سیاسەتی دەرەوەی تورکیا وتی: تەنیا دۆڕاوی سووریا، تورکیایە.

ڕۆژنامەی جمهوریەت ليدوانيکی، کەماڵ قڵیچدار ئوغڵوو سەرۆکی پارتی گەلی کۆماریخوازی تورکیای بڵاوکردەوە کە تیایدا ڕەخنە لە سیاسەتی دەرەوەی تورکیا دەگرێت.

ئەو دەڵێت ''سیاسەتی دەرەوەی تورکیا گەیشتووەتە بن بەست. گەورەترین زیان بەر خاوەن پیشەکان و بازرگانان لە تورکیا دەکەوێت. حکومەتیش لە ناو زەلکاوی قەرزدا گیری کردووە.

وتیشی: سەرۆک کۆماری تورکیا بازرگانیی گواستووەتەوە بۆ بەهەشتەکانی دارایی. سەرەڕای ئەوانەش بە بێ شەرمانە جەخت لە سەر بەنەتەوەیی کردنەوە دەکات.

جەختیشی کرد: سیاسەتە هەڵەکان لە سووریا لە باری ئابووریەوە زەرەر دەگەیێنێتە ئێمە. چینییەکان لە سووریا خەریکی دەست خستنی سوودێکی زۆرن. ئێران و ڕووسیاش خەریکی پەرەپێدان بە کاری خۆیانن لە سووریا. لە جوگرافیای ڕۆژهەڵاتی ناڤیندا تەنیا دۆڕاو، تورکیایە.


PM:12:23:26/03/2018




ئه‌م بابه‌ته 362 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌