عیراق زەوی چێنراوی به‌ برنج كەم دەكاتەوە

وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق ئاشكرای دەكات، بەهۆی كەم بونەوەی ئاوەوە بۆ وەرزی داهاتوو بەرهەم هێنانی برنج لەناوخۆی وڵات كەم دەكاتەوە.

(مەهدی زەمەد قەیسی) جێگری وەزیری كشتوكاڵی عیراق لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بەهۆی كەمبوونەوەی سەرچاوەكانی ئاوەوە وەزارەتەكەیان بەنیازە بۆ وەرزی داهاتوو رووبەری زەوی بەچێنراوی برنج كەم بكاتەوە.

ئەو لێدوانەی جێگری وەزیری كشتوكاڵ لەكاتێكدایە، حكومەتی عیراق لەوەرزەكانی پێشوودا چەندجارێك رووبەری  زەوی بەچێنراوی برنجی كەمكردۆتەوەو بەڵام ساڵی رابردوو بۆ 200 هەزار دۆنم زەوی زیادیكردووە‌و بەرهەمی ساڵی رابردووش زیاتر لە 100 هەزار تۆن  برنج بووە.


PM:06:48:25/03/2018




ئه‌م بابه‌ته 368 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌