كنسوڵی ھندستان داوا دەکات بازرگانانی سلێمانی گرنگی بەکاری بازرگانی لەگەڵ وڵاتەکەین بدەن

بەمەبەستی زیاتر ئاشنابون بەکارە بازرگانیەکان لەنێوان شاری سلێمانی و ووڵاتی ھندستان کنسوڵی ھندستان لە ھەرێم سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی کردوو لەگەڵ سەرۆكی ژوور کۆبۆوە.

لەکۆبونەوەکەدا چاندەر پارکاش کنسوڵی ووڵاتی ھندستان لەھەرێم ڕایگەیاند: ئێمە دەمانەوێت پەیوەندیەکی تندوتۆڵ لەگەڵ شاری سلێمانی دروستبکەین، وە لەڕێگەی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانیەوە کاربکەین بۆ دروستکردنی ھاوبەشی کارکردن لەنێوان بازرگانانی سلێمانی و ووڵاتی ھندستان.

ڕاشیگەیاند: لەووڵاتی ھندستان لە مانگی پێنجی ئەمساڵ پێشانگایەکی گەورەی دەرمانە لە ھندستان دەکرێتەوە دەمانەوێت کۆمپانیاکانتان لە سلێمانیەوە بەشداربن کە ئێمە ھەموو کارئاسانیەکیان بۆدەکین تا ئاستی پەیوەندیەکان بەرز بکەینەوە.

سیروان محەمەد سەرۆکی ژووری بازرگانی و پێشەسازی سلێمانی لەکۆبونەوەکەدا ڕایگەیاند: ئێمە خۆشحاڵین بەم سەردانەی کنسوڵی ھندستان وە بانگھێشتنامەکەی خۆشحاڵی کردوین بۆ دروستکردنی پەیوەندی زیاتر لەنێوان بازرگانانی سلێمانی و ووڵاتی ھندستان.

ڕاشیگەیاند: ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بینای تایبەتی خۆی ھەیە بەکردنەوەی پێشانگا بۆیە دەتوانن سود لەو ھۆڵە گەورەیە ببین تاکۆمپانیا ھندستانیەکان بێنن و لەشاری سلێمانی پێشانگای خۆیان بکەنەوە ئێمەش ھاوکاری تەواوتان دەبین بۆ سەرکەوتنی ئەو پێشانگایە.

سەرۆکی ژوور ئەوەشی ڕونکردەوە ھیوادارین کنسوڵی ھندستان کاربکات بۆ ھێنای کۆمپانیاکانی وڵاتەکەین تا بێنە کوردستان و لەبوارە جیاوازەکاندا کاربکەن بەتایبەت کەرتی کشتوکاڵی.


PM:01:51:25/03/2018




ئه‌م بابه‌ته 170 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌