بەبۆنەی نەورۆزەوە 142 هەزار گەشتیاری عەرەبی‌و بیانی هاتوونە عیراق


دەستەی دەروازە سنووریەكانی عیراق ئاشكرای دەكات, بەبۆنەی یادەكانی نەورۆزەوە زیاتر لە 142 هەزار گەشتیاری عەرەبی‌و بیانی هاتوونە عیراق. 

دەستەی دەروازە سنووریەكانی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماری هاتنی گەشتیارانی بڵاوكردەوە‌و ئاشكرایكرد: لەرۆژی هەینیەوە تاوەكو ئەمڕۆ چوارشەممە كە یەكەم رۆژی نەورۆزە 142 هەزار‌و 403 گەشتیاری عەرەبی‌و بیانی هاتوونە عیراق. 

وەك لە بەیاننامەكەدا هاتووە, ئەو گەشتیارانە لە دەروازەكانی (زڕباتیە، شیب، شەلامچە، فڕۆكەخانەی بەسرە‌و فڕۆكەخانەی نەجەف) ەوە هاتوونە عیراق‌و دەروازەی (زڕباتیە) ش پلەی یەكەمی گرتووە لە هاتنە ناوەوەی گەشتیاراندا‌و تەنها لەو دەروازەیەوە زیاتر لە 68 هەزار گەشتیار هاتوونە عیراق.


PM:09:19:21/03/2018




ئه‌م بابه‌ته 349 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌