له‌ سلێمانی رۆژانه‌ 160 تۆن گۆشتی مریشك و گۆشتی سوور دەخورێت

بەهۆی جەژنی نەورۆز و چوونە دەرەوەی هاووڵاتیان بۆ گەشت و سەیران خواستێكی زۆر لەسەر گۆشتی مریشك و گۆشتی سوور بەرزبووەتەوە و بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی بڕی فرۆشراوی گۆشت بۆ ئەم نەورۆزە ئاشكرا دەكات.

سۆران غەفور بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی راگەیاند, لە رۆژانی ئاسایی تەنها لە یەك رۆژدا 70 تۆن گۆشتی مریشك دەخورێت, هەروەها 90 تۆن گۆشتی سوور دەخورێت.

بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی دەڵێت, بەشێوەیەكی گشتی تەنها لە یەك رۆژدا زۆرترین گۆشت دەخورێت كە دەگاتە 160 تۆن گۆشتی مریشك و گۆشتی سوور.

وتیشی, لە بۆنەكاندا فرۆشتنی گۆشت و مریشك بەهۆی ئەوەی خواست لەسەری بەرزدەبێتەوە بۆ نزیكەی دوو هێندە زیاتر دەبێت, بە تایبەتی لە رۆژانی جەژنی نەورۆز كە زۆرترین گۆشت دەفرۆشرێت.

ئەو بەرپرسەی حكوومەت ئاشكرای كرد تەنها ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی زۆرترین گۆشتی مریشك و گۆشتی سوور فرۆشراوە كە تەنها گۆشتی سوور 140 تۆن فرۆشراوە و گۆشتی مریشك 110 تۆن فرۆشراوە كە بەشێوەیەكی گشتی دەكاتە 250 تۆن گۆشتی سپی و سوور.

ساڵانە لە جەژنی نەورۆز هاووڵاتیانی لە هەرێمی كوردستان بەمەبەستی ئامادەكردنی ژەمێكی بەتام پەنا بۆ كڕینی گۆشت و بەرهەمەكانی گۆشتی مریشك دەبەن.



PM:02:14:21/03/2018




ئه‌م بابه‌ته 544 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌